
هەواڵی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکیدا بۆردوومان کردنی مۆڵگەیەکی داعشی لە باشوری کەرکووک ڕاگەیاند، باس لەوەدەکات ژماریەک چەکدار کە لە نێو مۆڵگەکەدا بوون کوژراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێرشە ئاسمانییەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆکەی ئێف 16 ە وە کراوەتە سەر مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعش لە ناوچەی وادی شای باشوری کەرکووک.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان هاتووە: لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵ گرییەکان شوێنی مۆڵگەکە دەست نیشان کراوەو بۆردوومان کراوە ، هەرچەندە ژمارەی کوژراوانی چەکدارانی داعشی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت ژمارەیەک چەکدار کە لە نێو مۆڵگەکەدا بوون کوژراون و ئەو چەک و تەقەمەنیانەی لە نێو مۆڵگەکە حەشاریان دابوو لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا لەناوبراون.
بۆچی گرنگە: پێشووتر ئاڤا نیوز لە بەدواداچوونێکیدا ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە چەکدارانی داعش لە هەوڵی خۆ ڕێکخستنەوەدان و جووڵەی ئەو چەکدارانە لە بۆشاییە ئەمنییەکانی سنوری کەرکوک زیادی کردووە.
باکگراوند: بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بە درێژایی هەزار و 50 کیلۆمەتر لە خانەقینەوە درێژ دەبنەوە تا سنووری سووریا، چەکدارانی داعش ژمارەیەکی زۆر مۆڵگەیان لەو بۆشاییانەدا دروست کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
عومرەکارێکی کورد لە وڵاتی سعودیتە کۆچی دوایی کرد
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پەیامێک بۆ كوردانی ئێزدی دەنێرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستبەسەر 64 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دادەگرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن لە ڕێگەی دەروازەی زێت بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
4 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
عومرەکارێکی کورد لە وڵاتی سعودیتە کۆچی دوایی کرد
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پەیامێک بۆ كوردانی ئێزدی دەنێرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن لە ڕێگەی دەروازەی زێت بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە پارتییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی کوردستان





