بەتۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەوار چەند کەسێک لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 22 کانوونی دووەم

شوێنەوارێکی مێژوویی لە شارەزوور. فۆتۆ - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بە تۆمەتی گەڕان و پشکنین بەدوای پارچەی شوێنەوار، ئاسایشی ڕاپەڕین 11 کەس دەستگیر دەکات، کە سەرجەمیان خەڵکی ناوچەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 15 لەسەر 16ـی ئەم مانگە لەگوندی پاش کۆتەڵی سەر بەناحیەی سەرکەپکانی ئیدارەی ڕاپەڕین لەکاتی گەڕان بەدوای پارچەی شوێنەواریدا 11 کەس لەلایەن هێزەکانی ئاسیاشی ڕاپەڕینەوە دەستگیردەکرێن ، کە ئامێری تایبەتی دۆزینەوەی شوێنەواریان پێبووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە ئاسایشی ڕاپەڕین کە نەیوسیت ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاڤای ڕاگەیاند: بە پشتبەستن بەزانیاری پێشوەختە توانیویانە ئەو کەسانە دەستگیربکەن کە سەرقاڵی گەڕان و پشکنین بوون بۆ پارچەی شوێنەواری، ئەو سەرچاوەیە گوتیشی ئەو کەسانە تەمەنیان لەنێوان (25 بۆ 40) ساڵیدایە و بەپێێ مادەی 24ـی شوێنەوار ڕاگیراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە .
باکگراوند: لەساڵی 2024 لەسنووری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین 16 دۆسیەی تایبەت بە گەڕان بەدوای پارچەی شوێنەوار بۆ تۆمەتباران کراونەتەوە، لەم ساڵیشدا ئەم یەکەم دۆسیە بووە لەناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مێژووی 120 ساڵی كورد لە ئەمریكا بڵاو دەكرێتەوە
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفلۆنزا ئێران ناچار دەکات پشووی قوتابخانەکان درێژ بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ داوا لە پیشەوەرانی قەزای ڕزگاری دەکرێت دووکانەکانیان چۆڵ بکەن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک لە هێرشێکی ئاسمانیدا پێنج ئامانجی داعش لەناوبران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات






