
دیمەنی تێکدانی ئەو زەوییانەی کە بە ئاوی پیس سەوزە بەرهەمدەهێنن، فۆتۆ - ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
هەڵمەتی تێكدانی ئەو زەوییانەی سەوزەیان بە پاشەڕۆی زێراب تێدا بەرهەم دەهێنرێت بەردەوامە و قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێریش دەڵێ تاوەكو تێكدانی دوا زەوی بەردەوام دەبین.
وێنە گەورەکە: لەسەر ڕێڕەوی ئاوەڕۆی هەولێر چەندین کێڵگەی بەرهەمهێنانی سەوزە هەن و بەو ئاوەڕۆیە ئاو دەدرێن کە پاشماوەی ئاوی قورسی ماڵانە، بەشی زۆریان دەکەونە ڕۆژئاوای شاری هەولێر، بەدیاریکراوی ڕێگای نێوان مووسڵ و کەرکووک جگە لە هەولێر لە چەند شار و شارۆچكەیەكی دیكەی هەرێمی كوردستانیش هەمان حاڵەت هەیە بەڵام بە ڕێژە و ژمارەی كەمتر.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "هەڵمەتی تێكدانی ئەو زەوییە كشتوكاڵیانەی كە سەوزەیان تێدا بە ئاوی زێراب بەرهەم دەهێندرێت بەردەوامە، تاوەكو دوا خاڵ بەردەوام دەبین".
زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژانی ڕابردوو 800 دۆنم زەویی دیكە و زیاتر لە 100 خانووی پلاستیكی كە بەشێوەی زێدەڕۆ لەسەر ئاوی زێراب و ئاوەڕۆ و ئاوی قورس دروستكرابوون تێكدران.
باکگراوند: ڕۆژی 12ـی ئەم مانگە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چوار بڕیاری تایبەت بە پاكڕاگرتنی ژینگەدا و یەكێك لە بڕیارەكان بریتییە لە ڕێگری لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێری .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 21 کانوونی دووەم
نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






