تەواونەكردنی ڕێگەی نێوان قەڵادزێ و مەرزی كێلێ هاووڵاتیانی نیگەران كردووە
- کوردستان
- 24 کانوونی دووەم

ڕێگای مەرزی كێلێ (سۆشیاڵ میدیا)
ئاڤا نیوز
تەواونەكردنی ڕێگەی نێوان قەڵادزێ و مەرزی كێلێ هاووڵاتیانی ئەو سنوورەی نیگەران كردووە و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی ئیدارەی ڕاپەڕینیش دەڵێت، پێدانی پارەی نەختینە بە پڕۆژەكە وەستاوە.
وێنە گەورەكە: نزیكەی ساڵێك لەمەوبەر، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕێگەی قەلادزێ-دارەشمانەی دانا كە درێژایی ڕێگاكە 10 كیلۆمەترە و گوژمەی دوو ملیار و 875 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە تەرخانكرا، بەڵام سەرەڕای تێپەڕبوونی ئەو ماوەیەی بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە دانرابوو، كەچی پڕۆژەكە بە تەواونەكراوی ماوەتەوە.
گرفتەكە چییە: بەهۆی تەواونەكردنی پڕۆژەكە، ئاستەنگی هاتووچۆ لەنێوان قەڵادزێ و مەرزی كێلێ بۆ شۆفێران و بارهەڵگرەكان دروستبووە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد حەمە، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی ئیدارەی ڕاپەڕین تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند:
- هۆكاری تەواونەكردنی پڕۆژەكە؛ پێنەدانی پارەی نەختینەیە لە بانك.
- پڕۆژەكە لە هەنگاوی قیرتاوكردن دایە، بەڵام لەبەر زستان و بەفر و بارانبارین ئێستا ناتوانین پڕۆژەكە تەواوبكەین.
خاڵە ئەرێنییەکان: ڕێگەی نێوان قەڵادزێ-مەرزی كێلێ، یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جگە لەوەی ڕێگەیەکی سەرەکیی هاتووچۆی هاووڵاتییانە لە سنورەکە، هاوکات ڕێگەیەکی بازرگانییە و دەروازەی سنووری کێلێ بە قەڵادزێ دەبەستێتەوە، لەڕووی گەشتیارییەوە سودێکی گەورەی بۆ ناوچەکە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت