
ناوەندی توێژینەوەی یاسای داد
ئاڤا نیوز
ناوەندی توێژینەوەی یاسایی سەر بە وەزارەتی داد، گۆڤارێكی نێودەوڵەتیی بە ناوی 'گرێبەستی كۆمەڵایەتی' بڵاودەكاتەوە، كە یەكەمین گۆڤارە لە سەرانسەری عێراق بێ بەرانبەر بۆ توێژەرانی یاسایی دابین بكرێت و تا ئێستا هەشت ژمارەی لێ دەرچووە.
وێنە گەورەكە: ناوەندی توێژینەوەی یاسایی بەدەستپێشخەری فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزرا، ئەوەش دوای ڕەزامەندی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و چاودێری و پشتیوانی بەردەوامی دكتۆر ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كاری ناوەندەكە بڵاوكردنەوەی بابەتی یاساییە بەشێوازی ئەكادیمی بەجۆرێك كە ببێتە سەرچاوەی زانستیی باوەڕپێكراو بۆ توێژەرانی بواری یاسا لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان، ئەمەش پێشتر لە عێراق نەكراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ناوەندی توێژینەوەی یاسایی جگە لە دەركردنی گۆڤاری گرێبەستی كۆمەڵایەتی، تا ئێستا 125 توێژینەوەی یاسایی بڵاوكردووەتەوە، جگە لە چاپكردن و بڵاوكردنەوەی 25 پەرتووك و 22 نامیلكە لە سەرجەم تایبەتمەندییە یاساییەكان و وەرگێڕانی دوو پەرتووك بۆ زمانی كوردی.
لێدوانی فەرمی: پرۆفیسۆر دكتۆر محەممەد سلێمان، سهرۆكی ناوەندی توێژینەوەی یاسایی ڕایگەیاند، ناوەندهكه پلانی هەیە لە داهاتوودا، چوارچێوەی کاری خۆی لە ههندێك بواردا فراوانتر بکات لەوانەش: دامەزراندنی پەیمانگەی باڵا بۆ یاسای بەراوردکاری، هەروەها دامەزراندنی ناوەندێکی تایبەتمەند بۆ سازاندنەوە و ناوبژیوانی و یەکلاکردنەوە.
بۆچی گرنگە: بەكارهێنانی ئەو گۆڤار و پەرتووكە یاساییانەی كە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی یاسایی دەردەچن وەك سەرچاوەیەكی زانستی، پێگەی هەرێمی كوردستان لە ناوەندە زانستییەكانی جیهان و وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە، بەهێز دەكات، بەتایبەت كە پێشتر كاری لەمجۆرە لە سەرانسەری عێراق نەكراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






