
ئاڤا نیوز
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات بڵاو کردنەوەی نوێترین بەرهەمی خۆی ڕاگەیاند.کیژان لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ ئاڤا گفتوگۆ دەکات.
ئاڤا نیوز: کیژان دەیەوێت لە رێگەی "با وەک خۆم بم" بە هەردوو زمانی کوردی و هۆڵەندی چ پەیامێک بگەیەنێت ؟
کیژان: ماوەی سێ ساڵە لە هۆڵەندا دەژیم و لە گەڵ گروپێکی ژنان کاردەکەم کە پێکهاتوون لە ژنانی چەند نەتەوەیەکی جیاواز، بەردەوام کە گوێبیستی دەنگم دەبوون شێوازی گۆرانی گوتن و توانای دەنگیان زۆر بەدڵبوو و بەردەوام سەرسامیی خۆیان دەردەبڕی و زۆرجار پرسیاریان لێدەکردم ئەوە دەربارەی چییە.
لە گروپەکەمان ئێمە کار لەسەر پشتگیریکردن و مافەکانی ژن دەکەین، بۆیە هەر بۆ ئەو مەبەستە ئەم بەرهەمەم دروستکرد و دواتر بە هاوکاری چەند چەند خانمێکی دڵسۆز وەرمانگێڕایە سەر زمانی هۆڵەندی بەو مەبەستەی ئەوانیش لێی تێبگەن، کە بینیم زۆریان بە دڵ بوو بڕیارمدا بیکەم بە بەرهەمێکی تەواو و کاری وێنەگرتنی بۆ بکەین، دوای ئەوەی ئەفشین شوکری دابەشکردنێکی جوانی بۆکرد، باڤڵ سەرهەنگیش کاری دروستکردنی ڤیدیۆکلیپەکەی بۆ کردم.
من هەمیشە دەمەوێت لە ڕێگەی هونەرەکەمەوە خزمەتی گەلەکەم بکەم، ئەمجارەش دەمەوێت توانای کچی کورد پیشانی جیهان بدەم و بڵێم ئێمە میللەتێکی ڕۆشنبیر، مرڤدۆست، ئازادیخواز و تێکۆشەرین.
ئاڤا نیوز: گوتنی گۆرانی بە زمانێکی جیاواز بۆ کیژان سەخت نەبوو ؟
کیژان: زمانی هۆڵەندی زمانێکی زۆر قورسە، هەرچەندە بە بەردەوامی خەریکی فێربوونی ئەو زمانەم، بەڵام لەبەر ئەوەی بە منداڵی فێری نەبووم هەرگیز ناتوانم ئەکسنتەکە وەک خۆیان بڵێم لەگەڵ ئەوەدا تەنها سێ ساڵە لێرە دەژیم بەڵام باشترینی خۆمم پێشکەشکردووە و لە ئێستادا لەوە باشترم پێ ناکرێت.
ئاڤا نیوز: کیژان بەوە ناسراوە کە خاوەن هەست و سۆزێکی تایبەتە لە گوتنی گۆرانیی کوردیدا، توانیوتە بە زمانی هۆڵەندیش هەمان هەست بە گوێگرەکانت بگەیەنیت ؟
کیژان: پێم خۆشە لە دەمی خۆیانەوە ئەو وەڵامە وەربگرن، بەڵام چەندین جار فرمێسکم لە چاوەکانیان بینیوە کاتێک گۆرانیم بۆ گوتوون ، پێیان گوتووم هەرچەندە تێناگەین بەڵام موچوڕکە بە لەشماندا دێت.
ئاڤا نیوز: بڕیارە کەی بەرهەمەکە بڵاوبکرێتەوە؟
کیژان: ڕۆژی هەشتی مارس لە بۆنەیەکی تایبەتدا بڵاوی دەکەینەوە و دواتر لە کەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆم بەردەست دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
دانە غاز: بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەوە
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عێراق داوای پێداچوونەوە بەبڕیاری قەدەغەی گەشتکردن لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
22 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
2 کانوونی یەکەم
- کولتوور
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
- کولتوور
- 1 کانوونی یەکەم
لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 30 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات





