
بەرپرسی ڕێکخراوی CPT لە گۆڕستانی دوورگەی لیسڤۆس لە یۆنان
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی لە ساڵی 2015ـەوە لە یۆنان سەرقاڵی گەڕانە بەدوای تەرمی ئەو کۆچبەرانەی لە ڕێگای قاچاخ خنکاون و کەس هیچیان لەبارەوە نازانێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوورگەی لیسڤۆس لە یۆنان سەدان گۆڕ هەن دوای دۆزینەوەیان لەوێ نێژراون. هەندێک لە گۆڕەکان ناویان لەسەرە و هەندێکی دیکەیان لەسەریان نووسراوە (نەناسراو)، گۆڕستانەکە شارەوانی ئەو شارە سەرپەرشتی دەکات، تەنانەت کاتێک تەرمێک دەدۆزرێتەوە دوای ئەوەی کەس خۆی لێ ناکات بە خاوەن بە مەراسیمێکی ئاینی و بەڕێزەوە دەنێژرێت.
لێدوانی فەرمی: کامەران عوسمان بەرپرسی ڕێکخراوی CPT دەڵێت: لە کۆتایی 2021 بەلەمێک لە کەناراوەکانی لیسڤۆسی یۆنان نوقم بوو، گەنجێکی ڕانیەی تێدا بوو، لەو کاتەوە تەرمەکەی دیارنییە. دوای سۆراغ و گەڕان دەرکەوت دوو مانگ دوای ئەو ڕووداوە چوار تەرم لەو ناوە دۆزراوەتەوە، بەڵام بە هۆی ئەوەی کەس خۆی لێ نەکردوون بە خاوەن تەرمەکان وەک بێ ناو نێژراون، ئێستا تیمەکەی CPT سەرقاڵی ساغکردنەوەی تێستی DNA ئەو چوار تەرمەن و بزانن کامیان تەرمی ئەو گەنجەی ڕانیەیە.
زانیاریی زیاتر: ئێستا ڕێکخراوی CPT زیاتر لە 100کەیسی کوردانی ونبوونییان لایە، هەیە لە ساڵانی نەوەدەوە ون بووە. بەڵام دۆسیەکانیان هێشتا ماونەتەوە و ساغ نەبووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت






