
وێنەی کەرەستە دزراوەکان. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە مۆزەخانەیەکی هۆڵەندا ژمارەیەک کەرەستەی گرانبەهای مێژوویی دزران، مێژووی کەرەستەکان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی پێنج سەدە پێش زایین و بەشێکە لەو مێژووەی لە ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی ماوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: گرووپێکی نەناسراو لە شاری ئاسنی هۆڵەندا بە بەکارهێنانی بۆمبی دەستی هێرشیان کردووەتە سەر مۆزەخانەی درێنتسی و سێ بازن و کڵاوێکی لە زێڕ دروستکراوی گرانبەهایان دزییوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرپرسانی مۆزەخانەی درێنتسی ڕایانگەیاند: لە کاتژمێر 03:45 خولەکی نیوە شەودا پۆلیس ئاگادارکراوەتەوە لەوەی دەنگی تەقینەوە لە مۆزەخانەکە بیسراوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بە شوێنی روداوەکە، دەرکەوتووە سێ بازنەی زێڕی شاهانە و کڵاوێکی زێڕینی کۆتۆڤینیستی و چەند پارچەیەکی دیکەی گرانبەها نەماون، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ 450 ساڵ پێش زایین.
لە لایەکی دیکەوە: هاری توپان بەڕێوەبەری گشتی مۆزەخانەی درێنتس ڕایگەیاند: ڕۆژێکی تاریکە بۆ مۆزەخانەی درێنتس و تووشی شۆک بووین بەهۆی ڕووداوەکانی دوێنێ شەو لە مۆزەخانەکە، لە مێژووی 170 ساڵەی خۆیدا، هیچ کاتێک ڕووداوێکی وەها گەورە ڕووی نەداوە و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، مۆزەخانەی درێنتسی لە شاری ئاسنی باکوری هۆڵەندا پێشانگای "داسیا" بۆ نیشاندانی کەرەستە لە زێڕ و زیو دروستکراوەکانی ئیمپراتۆری ڕۆمانی بکاتەوە.
باکگراوند: جگە لە دزینی ئەو خشڵ و زێڕە گرانبەهایانە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبە دەستییەکەوە زیانێکی زۆر بە مۆزەخانەکە گەیشتووە و بەهۆیەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک مۆزەخانەکە بە رووی سەردانیکەراندا دادەخرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات






