
دەستگیرکردنی کەسی بکوژ لەلایەن ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا لە ڕانیە بەهۆی شەڕی نێوان چەند گەنجێکەوە کەسێک کوژرا و ئەمڕۆ 27ی مانگ دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە گوندێکی پشدەر بکوژەکە دەستگیرکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 25-1-2025 لە گەڕەکی شەهیدانی شاری ڕانیە، بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان چەند گەنجێکدا کەسێکیان کوژرا، کوژراوەکە لەدایکبووی ساڵی 2004ەوە ناوی ژیناڵ ئیبراهیم کەریم بوو، هەر لەو شەڕەشدا سێ کەسی برینداربوون، دوای ڕووداوەکەش بکوژی گەنجەکە هەڵهات و خۆی حەشاردابوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە: "دوای ڕووداوەکە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێکرد، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا بکوژەکەیان بەناوی ( م ، م ، أ ) دەستگیرکرد لە گوندی زهنگڵانی سەر بە قەزای پشدەر، کە هەوڵی دەربازبوونی دابوو بۆ ئەودیوو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان".
زانیاریی زیاتر: ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە "تۆمەتبار بەماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی بەتاوانەکەیداناوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی 25- 1- 2025 لەنێو بازاڕی ڕانیە شەڕە تەقە لەنێوان چوار گەنجدا ڕوویدا، بەهۆیەوە دوو کەسیان بەسەختی برینداردەبن و یەكێكیشیان كە كارمەندی دژە تیرۆرە، بەهۆی زۆری برینەكەی گیانی لەدەستدا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ژینگە
- 39 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی مانگێکدا 23 بەنزینخانە لە هەولێر سزا دراون