شوێنی بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی حاجیاوا لە دوو وێنەی جیاوازدا
ئاڤا نیوز
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم چێشتخانەی گردجان لەسەر ڕێگای گردجان بۆ چوارقوڕنە، بەهۆی بۆردوومانی درۆنەوە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردوومانی ئۆتۆمبێلی لەم ناوچەیە و ناوچەی دیکەی هەرێمی کوردستان کردووە و بەو هۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە.
لێدوانی فەرمی: کامەران عوسمان، بەرپرسی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- بۆردوومانەکە کاتژمێر 3:20 خولەک بووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج جۆری میتسیۆبیشی بەرز بووە.
- بەهۆی بۆردوومانەکە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بە سەختی بریندار بووە.
- ئەوانەی کوژراون دووانیان پیاو و دووانی دیکەیان ئافرەت بوون و ناسنامەیان نەناسراوەتەوە. هاوکات ماتۆڕسوارێک لەکاتی بۆردوومانەکە لە دوای ئۆتۆمبێلەکە بووە و بریندار بووە، برینەکەی سەختە.
لەلایەکی دیکەوە: دەروون قادر، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بۆ ئاڤا میدیای پشتڕاستکردەوە کە لە ڕووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش برینداربووە.
باکگراوند: بە تەنها ساڵی ڕابردوو لە تەواوی هەرێمی کوردستان بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە 18 کەس کوژران و پێنج کەسیش بریندار بوونە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا هەنگاوەکانی پێدانی وڵاتینامەی بە هاووڵاتیانی کورد دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ لە ژێر گەمارۆیەکی سەختدایە





