مەزڵووم عەبدى: لە هەوڵداین بۆ پێکهێنانى دەستەیەکى یەکگرتوو بەناوى رۆژئاوا
- کوردستان
- 28 کانوونی دووەم

مەزڵووم عەبدى، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات جەخت لەوە دەکاتەوە، ئامانج لە سەردانەکەیان بۆ لای سەرۆک بارزانی، یەکخستنی هەڵوێستی کورد بوو، دەشڵێت: لە هەوڵداین بۆ پێکهێنانى دەستەیەکى یەکگرتوو بەناوى رۆژئاوا.
وێنە گەورەکە: مەزڵووم عەبدى، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) لە چاوپێکەوتنێکێ نوێ دا، جەخت لە یەکڕیزی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان دەکاتەوە تا بەیەک پاکێج بچنە دیمەشق.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سووریا لەبەردەم ئاڵنگارییەکى گەورە و گۆڕانکارییەکی مێژووی دایە لەبەر ئەوەی تا ئێستا وێنەیەکى ڕوون لە داهاتووى سووریا دیار نییە.
سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی؛ مەزڵووم عەبدی دەڵێت: "ئامانج لە سەردانەکەیان بۆ هەولێر یەکخستنی هەڵوێستی کورد بوو، بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ هێز و لایەنە کوردییەکان کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بەیەک تیم سەردانی دیمەشق بکەن."
جەختیش لەوە دەکاتەوە کە پەیوەندییان راستەوخۆ لەگەڵ ئەحمەد شەرع هەیە و هیچ پێکدادانیان لەگەڵ دەستەى تەحریرولشام نییە و لەگەڵ ئیدارەى نوێشدا تایبەت بە داهاتوەی هەسەدە گەیشتوونەتە خاڵى هاوبەش.
قوڵتر: عەبدى لەبارەى هێرشە بەردەوامەکانى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان دەڵێت، هێرشەکان دەبنە بەربەست بۆ بنیاتنانەوەى سووریای نوێ و دیالۆگە سیاسییەکانیش پەک دەخات و ئاشکراشی دەکات، بەردەوامن لە بەرگریکردن لە پردی قەرەقۆزاق و بەنداوى تشرین و لەگەڵ ئەمریکاش لە هەوڵدایە بۆ راگەیاندنى ئاگربەست، بەڵام پێویستە نێوەندگیریی زیاتریش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن