
ژمارەیەک خاننشین
ئاڤا نیوز
مامۆستایەک دوای ئەوەی خانەنشین دەکرێت، نۆ ساڵی خزمەتی بۆ حساب ناکرێت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشێنی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە دەڵێت 'دەبێت بەنووسراوی فەرمی خزمەتەکەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێت'.
وێنە گەورەکە: مامۆستایەکی خانەنشینکراو کە لە ساڵی 1983 دامەزراوە و لە 2023 خانەنشینکراوە، باس لەوە دەکات لە ماوەی ئەو 40 ساڵەدا، تەنیا دوو ساڵ مۆڵەتی بێ مووچەی کردووە، هەروەها ماڵی بۆ بەغدا گواستەوە و نزیکەی نۆ ساڵ لە بەغدا مامۆستای کارا بووە کە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی بە نووسراوی فەرمی ساڵەکانی خزمەتی لەگەڵ خۆی بۆ پەروەردەی شارەکە هێناوەتەوە و مووچەکەیان بۆ چاک کردووە، بەڵام کاتێک خانشینکراوە، ئەو نۆ ساڵەی خزمەتی بۆ هەژمار نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: کوێستان جەلال عومەر، مامۆستای خانەنشینکراو بۆ ئاڤا میدیا گوتی: داواتان لێدەکەم بەدواداچوون بۆ کێشەکەم بکەن، کێشەکەی من لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستانە و نۆ ساڵی خزمەتیان لابردووم و دەڵێن بەڵگەت نییە کە لەوێ مامۆستایەتیت کردووە، من هەموو بەڵگەکانتان بۆ دەنێرم.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دەبوو ئەو مامۆستایە ساڵەکانی خزمەتی بە نووسراوی فەرمی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ببردایە، بۆ ئەوەی پەسەندی بکەن و دواتر بۆی هەژمار دەکرا، ئێستاش ئەگەر بە نووسراوی فەرمی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ببات و پەسەند بکرێت، ئێمە ئەو نۆ ساڵەی بۆ هەژمار دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک گرفتی قوتابییانی حەوت گوندی گوێڕ چارهسهر دهكات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خراپیی ڕێگای سێ گوندی حاجیاوا دانیشتووانی هەراسان کردووە






