
گرافیک؛ ڕامتین هەمەوەند
ئاڤا نیوز
نزیكەی 15 ساڵە پرۆسەی دامەزراندنی هەمیشەیی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەستاوە، بەپێی زانیارییەكانی ئەنجوومەنی ڕاژە 100 هەزار دەرچووی كۆلێژ و پەیمانگە هەن كە دانەمەزراون، لە داهاتوویەكی نزیكیشدا پرۆسەكە دەستپێدەكاتەوە.
لێدوانی فەرمی: سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:
- ئێستا سەرقاڵی دانانی بەردی بناغەی سیستەمێكی داتابەیسی پێشکەوتووین بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی ڕاژەی گشتی، دامەزراندنی نوێ و پلەبەرزکردنەوە، لە سیستەمەكەدا دۆسیەی کەسیی فەرمانبەران بە دیجیتاڵی دەكرێت، ئەوەش ئامرازێکی گرنگی کۆنتڕۆڵکردنی کاروباری فەرمانبەران و دووبارە ڕێکخستنەوەی میلاکاتی وەزارەتەکانە.
- بەگوێرەی پێویستی، ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، دەسەڵاتی پێدراوە پڕۆسەی دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوە بەڕێوە ببەین، ئەمانە بە دەق لە یاسادا هاتوون و هەمووی لەسەر ئەو پێوەر و بنەما یاساییانەیە کە لە پەرلەمانی عێراق دەرچوون.
- هەوڵ دەدەین لەسەر بنەمای ئەو یاسایە میلاکاتی وەزارەتەکان دەستنیشان بكەین ئەوەش بە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری، بۆ ئەوەی بتوانین بەشێوەیەکی زانستی لەسەر بنەمای یاساکان دووبارە پرۆسەی دامەزراندن بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی ڕاستی خۆی، کە هێنانی فەرمانبەرە بۆ ناو کەرتی گشتی لەسەر بنەمای زانستی، پسپۆڕی و توانا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئەو داتایانەی لە ئەنجوومەنی ڕاژە تۆمار كراون، ئێستا زیاتر لە 100 هەزار دەرچووی كۆلێژ و پەیمانگەی دانەمەزرا و لە هەرێمی كوردستان هەن، ئەنجوومەنی ڕاژە دەیەوێت ناوی سەرجەم ئەو كەسانە تۆمار بكات كە خواستی دامەزراندنیان هەیە، دواتر بەپێی پێویستی و هەلی كاری وەزارەتەكان لەڕێگەی ئیمەیڵەوە داواكار ئاگادار بكرێتەوە بۆ ئەوەی دەست بە مامەڵەی دامەزراندن بكات.
ئەمەش بزانە: ئەنجوومەنی ڕاژە مەبەستیەتی دادپەروەری لە دامەزراندن هەبێت و لێهاتوویی و توانا و پسپۆری تاكە بنەمای دامەزراندن بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت