ئاڤا نیوز
دوای بڕیاری خانەنشینکردنی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 25 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان خانەنشین دەبن لەو ڕێژەیەش زیاتر لە سێ هەزار 500 کەس لە دهۆک خانەنشین دەکرێن.
وێنە گەورەکە: جێبەجێکردنی بڕیاری خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هاوتاکردنیان لەگەڵ عێراق بۆ ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنیان گەیشتۆتە 60 ساڵی، سێ هەزار و 500 فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن لەو ڕێژەیەش ژمارەیەک بەڕێوەبەر و قایمقام دەگرێتەوە و خانەنشین دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: ئاراز شێخ مەمدوح، بەڕێوەبەری خانەنشینی پارێزگای دهۆک، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە دوای دەرچوونی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ خانەنشینکردنی فەرمانبەران لە تەمەنی 60 ساڵی لە زۆربەی قەزا و ناحیەکان و سەنتەری پارێزگای دهۆک لە دام و دەزگاکان فەرمانبەر خانەنشین دەبن، ڕێژەیان دەگاتە 3500 فەرمانبەر و لەو ژمارەیەش نزیکەی 15 قایمقام و بەڕێوەبەری گشتی و کاربەستی پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە و خانەشین دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: سەرەرای ئەو بەڕێوەبەر و قایمقامانەی تێستا ناوەکانیان ئاشکرا بووە، چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوو ژمارەکەیان زیاتر بێت.
ناوی ئەو قایمقام و بەڕێوەبەرانەی لە سنووری پارێزگای دهۆک ئاشکرا بوون، ئەمانەن:
1. فەخری ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دهۆک.
2. خەیری عەلی ئوسۆ، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای دهۆک.
3. عەبدولمەجید عەبدوللا، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای دهۆک.
4. فادیا عەبدولقەهار، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆهەڵاتی پارێزگای دهۆک.
5. عەبدولجەلیل عەبدوللا، بەڕێوەبەری پۆستە و گەیاندنی پارێزگای دهۆک.
6. خۆشەڤی ئێمینكی، بەڕێوەبەری گواستنەوە لە پارێزگای دهۆک.
7. مەهدی خەلیل ئەمین، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای بەردەڕەش.
8. ئیساعیل مستەفا رەشید، قایمقامی قەزای بەردەڕەش.
9. ئیسماعیل محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای دهۆک.
10. ئۆمێد محەممەد مەعسۆم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەی پارێزگای دهۆک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆرترین ئەو فەرمانبەرانەی لە سنووری دهۆک خانەنشن دەکرێن لە کەرتی پەروەردەیە کە ژمارەیان دەگاتە هەزار 549 فەرمانبەر و مامۆستا، لەو ڕێژەیەش 140 فەرمانبەر و مامۆستای زانکۆ دەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: کورد لە سووریا و هەرێمی کوردستان دەپارێزین






