ئاڤا نیوز
کاروان میسکی، یەکێکە لە گەنجەکانی شاری دهۆک و بە کارە خێرخوازییەکانی ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە، تائێستا ژنی بۆ 30 گەنجی شارەکەی هێناوە و دەڵێت، "سینگڵ لە دهۆک ناهێڵم".
چیرۆکی سەرەکی: کاروان میسکی، لە مانگی 5ی ساڵی 2024 پرۆژەیەکی خێرخوازی ڕاگەیاند؛ هەر گەنجێک کەم دەرامەتە و ژنی خواستووە، بەڵام ناتوانێت ژنەکە بگوازێتەوە و ئاهەنگی بۆب کات، کاروان دەستی هاوکاری بۆ درێژ دەکات و یارمەتیی دارایی دەدات.
زانیاریی زیاتر: گەنجە خێرخوازەکەی دهۆکی ڕەنگین لە مانگی پێنجی پار، تاوەکو ئێستا ژنی بۆ 30 گەنجی دهۆک هێناوە، 40 گەنجی دیکەش چاوەڕێن کاروان میسکی شتێکیان بۆ بکات.
لێدوانی فەرمی: کاروان میسکی، بۆ یارمەتیدانی زیاتری کەسانی سینگڵ لە شارەکەی داوایەکی لە حکومەت هەیە و دەڵێت، "حکومەت پاڵپشتیم بکات، گەنجی سینگڵ لە دهۆک ناهێڵم".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاروان میسکی، زۆر دەوڵەمەند نییە، تەنیا ئەوەیە حەز دەکات هاوکاری گەنجان بکات، خۆی ڕێستۆرانتێکی هەیە و لە تەنیشت ڕێستۆرانتەکەی، ئیشی عەقاراتیش دەکات، ئەو گەنجانەی ژنیان بۆ ئەهێنێ هەر خۆی وەکو شێف خواردنی حەفلەکەشیان دروست ئەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل داوا دەکات شەڕ دەستپێنەکاتەوە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەم هەفتەیە نۆژەنکردنەوەی یاریگای یانەی هەولێر تەواو دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەراورد بە دوێنێ مسقاڵێک زێڕ 40 هەزار دینار دابەزی
4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرکەوتووە هەشت کەسایەتیی بەناوبانگی تورکیا ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا فێستیڤاڵی پاییزەی پیرمام لە بەنداوی گۆمەسپان بەڕێوەدەچێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
منارە و مزگەوتێکی دێرینی دهۆک سەرنجی گەشتیارانی بیانی ڕادەکێشێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
"کاتی هالۆوین" لە پایتەختی پۆڵەندا بەڕێوەچوو
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل داوا دەکات شەڕ دەستپێنەکاتەوە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەم هەفتەیە نۆژەنکردنەوەی یاریگای یانەی هەولێر تەواو دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەركردەیەكی بەرەی گەل: هەڕەشەمان لێدەکرێت