ئەم هەفتەیە نۆژەنکردنەوەی یاریگای یانەی هەولێر تەواو دەکرێت

شەیری بکە لە:
ئەم هەفتەیە نۆژەنکردنەوەی یاریگای یانەی هەولێر تەواو دەکرێت

دیمەنی یاریگەی شەهید فرانسۆ هەریری

ئاڤا نیوز

نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتیی شەهید فرەنسۆ هەریری لە قۆناغی کۆتاییە و پارێزگاری هەولێر دەڵێت: هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەی یاری داهاتووی یانەی هەولێر لەسەر ئەو یاریگایە بکرێت.

وێنە گەورەکە: دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ڕابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بڕیاری نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێوەدەوڵەتیی شەهید فرەنسۆ هەریری، یاریگای تایبەت بە یانەی هەولێر درا.

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتیی شەهید فرەنسۆ هەریری لە قۆناغی کۆتاییە و کار بۆ ئەوە دەکەین لەم هەفتەیە نۆژەنکردنەوەکە تەواو ببێت، بۆ ئەوەی یاری دهاتووی یانەی هەولێر لە بەرامبەر یانەی شورتە لەسەر ئەو یاریگایە بکرێت.

زانیاری زیاتر: نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە سێ بڕگەی سەرەکی لەخۆگرتووە، چیمەنی یاریگا، تراک، شوێنی خۆگۆڕین، بڕگەی یەکەمی تەواو بووە، دوو بڕگەکەی دیکەش لەقۆناغی کۆتاییە.

زانیاری تایبەت: یانەی هەولێر نووسراوی بۆ یەکێتی تۆپی پێی عێراقی کردووە بۆ ئەوەی یاری داهاتووی یانەی هەولێر بەرامبەر یانەی شورتە لە یاریگای نێودەوڵەتیی شەهید فڕەنسۆ هەریری بکرێت.

هەنگاوی داهاتوو: وابڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو شاندێکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق سەردانی یاریگاکە بکات، دوای هەڵسەنگاندنی کارەکانی نۆژەنکردنەوە بڕیار لەسەر ئەوە دەدات یاری داهاتووی یانەی هەولێر لەو یاریگایە بکرێت یان نا.

بۆچی گرنگە: بە تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەی، یانەی هەولێر ئەو یاریەکانی گەڕانەوە لەو یاریگایە ئەنجام دەدات ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاست و بارودۆخی دەروونی یانەکە دەبێت و ژمارەیەکی زیاتری هاندەران ئامادە دەبن، لەهەمان کاتیش خەرجی یانەکە کەمتر دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاری داهاتووی یانەی هەولێر ڕۆژی هەینی داهاتوو 24-10-2025 دەبێت، تا ئێستا بڕیارە یارییەکە لە یاریگای یانەی دهۆک بکرێت، بەڵام ئەگەر نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتیی شەهید فڕەنسۆ هەریری تەواو ببێت و یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ڕەزامەندی بدات یاریەکە لەسەر یاریگای یانەی هەولێر دەکرێت.

ئەمەش بزانە: دوای چوار هەفتە لە یارییەکانی خولی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێر سێ یاری بردووەتەوە و یەک یاریش بەرامبەر بووە، بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی دێت، یاری داهاتووی یانەکەش لە بەرامبەر یانەی شورتەیە لە سێ یاری نۆ خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی چوارەم دێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ