
هەمیلە گەردی، پسپۆڕی بانکی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پسپۆڕێکی بانکی، هۆکاری سزادانی ژمارەیەک بانکی عێراقی لەماوەی ڕابردوودا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، گەنجینەی ئەمریکا ئاگاداری ورد و درشتی جووڵەی دراوی ئەو بانکانە بوو کە لە بەرژەوەندی چەند کەس و لایەنێکی نزیک لەخۆیان و خزم و کەسوکارییان دەیانکرد و بەشێوەیەکی نایاسایی و ناشەفاف سەرقاڵی مامەڵەی دارایی بوون.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای بەسەر دەیان بانک و دامەزراوەی دارایی عێراقیدا سەپاند کە تۆمەتباربوون بە: سپیکردنەوەی پارە، پابەندنەبوون بە ڕێسا داراییەکانی ئەمریکا و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەس و گرووپە چەکدارانەی کە لە لیستی ڕەشی کۆشکی سپیدان، بانکەکان لە پێدانی دۆلاری ئەمریکی سڕ کران.
لێدوانی فەرمی: د. هەمیلە گەردی، پسپۆڕی بانکی تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ئەو بانکانەی لەلایەن گەنجینەی ئەمریکاوە سزا دەدران، پەیوەندیی نهێنی و ناشەفافیان لەگەڵ چەند کەس و دامەزراوەیەک هەبوو، کە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و سیاسی کۆیدەکرنەوە؛ ئەو دۆلارەی ئەمریکا خستبوویە سەر هەژماریان، بە هەڕەمەکی بەو کەس و لایەنانەیان دەفرۆشتەوە و ئەوانیش بەشێوەیەکی نایاسایی دۆلارەکانیان دەبردە دەرەوەی وڵات یاخود لە دەرەوەی عێراق پارەکەیان بە دۆلار ڕادەکێشا، بێ ئاگا لەوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاگاداری ورد و دروشتی ئەو مامەڵە و جووڵە دراوییانە بوو، بەڵگەی پێویستیشی لەسەر تۆمارکردبوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا گەنجینەی ئەمریکا، چاودێری وردی لەسەر بانکە عێراقییەکان داناوە، بە بانکە حکومی و ئەهلییەکانەوە، بەو پێیەی بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکا متمانەی تەواوی بە بانکی ناوەندی و سەرجەم بانکەکانی دیکەی عێراق نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەپێناو دڵنیابوونەوە لە شەفافی مامەڵە داراییەکانی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی عێراق، ئێستا سەرجەم بانکەکان پابەندن بەوەی، هەر 45 ڕۆژ جارێک، ڕاپۆرتی وردەکاریی مامەڵەکانیان بۆ بانکی ناوەندیی عێراق بەرزبکەنەوە، ئەویش بە ڕاپۆرتێک بۆ بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکا دەینێرێت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەهۆی مامەڵەی نادروستی بەشێک لە بانکەکانی عێراق، پۆلێنبەندی بانکە عێراقییەکان لە بازاڕە جیهانییەکان دابەزیوە و وەبەرهێنەرانی بیانی ترس و دڵەڕاوکێیان هەیە لەوەی سەرمایەکانیان لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە عێراق بخەنە گەڕ، هاوکات بەهۆی دەستکاریکردنی نرخی دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵ بەهاوکاری و ڕاسپاردەی بانکی ناوەندی، زیانێکی زۆر بە سەقامگیریی دارایی عێراق کەوتووە و وایکردووە پێویست بە کات هەبێت بۆ دروستبوونەوەی متمانە و سەقامگیری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی بەرگریی بۆ کۆرمۆر دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کۆرمۆر و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مارکۆ ڕوبیۆ: ڤیزا نادەینە ئەو کەس و لایەنانەی ئازادی ئایینی پێشێل دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی شەش مووچەی ئیکرامییەی خانەنشینان دەستی پێ کردەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق: بەرزبوونەوە و دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار کاتییە
- بزنس
- 2 کانوونی یەکەم
تمەن نرخێکی پێوانەیی لەمێژووی خۆیدا تۆمار کرد






