ئاوات شێخ جەنگی لەڕێگەی ئاڤا ڕوونکردنەوەیەک ڕەت دەکاتەوە کە بە ناوی بنەماڵەکەیان بڵاوکراوەتەوە
- هەواڵ
- 18 تشرینی یەکەم

وێنەی لاهوور شێخ جەنگی و لۆگۆی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
بنەماڵەی لاهوور شێخ جەنگی ڕوونکردنەوەیەک ڕەت دەکەنەوە کە بەناوی ئەوان لەبارەی گردبوونەوەکەی ئەمڕۆی بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر بڵاوکرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێک لە سەرکردە و ئەندامانی بەرەی گەل، لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر گردبوونەوە، بە ئامانجی فشار دروستکردن لەسەر دادگا و نوێنەرایەتیی وڵاتان لە کوردستان، بۆ ئازادکردنی لاهوور شێخ جەنگی و دەستگیرکراونی دیکە، دواتر ڕوونکردنەوەیەک بە ناوی بنەماڵەی شێخ جەنگی بڵاوکرایەوە و ئاماژە بەوە کرابوو "هەندێک کەس بەمەبەست هەندێک دروشم و وێنە و لافیتەیان بەرزکردبووەوە، ئەمە زیاتر دەستێکی سیاسیی و ئەمنیی لەپشتە وەک لەوەی هەوڵێک بێت بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان"، ئاوات شێخ جەنگی، خوشکە گەورەی لاهوور شێخ جەنگیش لەڕێگەی ئاڤاوە ڕەتی دەکاتەوە ڕوونکردنەوەکە هی ئەوان بێت.
لێدوانی فەرمی: ئاوات شێخ جەنگی بە ناوی بنەماڵەی شێخ جەنگییەوە بە ئاڤای گوت: ئەو ڕوونکردنەوەیەی بە ناوی ئێمە بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە و ئاگادار نین، تەنانەت لە ئایندەش ئێمە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی وا نادەین، پارێزەرەکانیش ڕادەسپێرم ڕوونکردنەوە بۆ ڕەتکردنەوەی بدەن و سكاڵاش لەسەر ئەو کەسانە تۆمار بکەن کە بڵاویان کردووەتەوە.
لەلایەکی دیکە؛ بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە لاهوور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار، کە هاوکات سەرۆکی لیستی بەرەی گەلە لە سلێمانی، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە، "ئەمڕۆ شەممە 2025/10/18 ڕوونکردنەوەیەک بڵاو کراوەتەوە لە پەیج و ئەکاونتی (RANG) بەناوی (ڕوونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی شیخ جەنگی) دوای ئەوەی بنەماڵەی شیخ جەنگی پەیوەندیان پێوە کردم. بەرێزیان داوایان کرد. ڕوونکردنەوەی پێویست لەو بارەیەوە بدەم. کە ئەوان لە دوورو نزیک ئاگاداری ئەو ڕوونکردنەوەیە نین."
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە لاهوور شێخ جەنگی هیوادارە "کەسە پەیوەندیدارەکان ئەم کێشەیە بەشێوەیەکی عادلانە لە ڕەگ و ڕیشەوە چارەسەر بکەن و کۆتایی بە ناکۆکیەکان بهێنن چونکە ئەوە لە بەرژەوەندیی هەموولایەکدایە و زامنی چاکبوونەوەی برینەکانە".
دەقی ئەو ڕوونکردنەوەیەی بە ناوی بنەماڵەی شێخ جەنگی بڵاوکراوەتەوە و ڕەتی دەکەنەوە هی ئەوان بێت:
ڕوونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی شێخ جەنگی
ئەمڕۆ لەبەردەم بارەگای UN لە شاری هەولێر، ژمارەیەک کەس کە خۆیان وەک لایەنگر و کادیری بەرەی گەل دەناسێنن گردبوونەوە و بە قسەی خۆیان و بەپێی ئەو دروشمانەی بەرزیانکردبوەوە داوای ئازادکردنی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و چەکدارە دەستگیرکراوەکانی لالەزار دەکەن.
ئێمە لەوە تێدەگەین کە ژمارەیەک کەس وەک دڵسۆزیی و وەفا بۆ شێخ لاهور و شێخ پۆڵاد بەشداریان لەو گردبوونەوەیە کردبوو، بەڵام لە بەرزکردنەوەی هەندێک دروشم و وێنە و لافیتە تێگەیشتین کە ئەمە زیاتر دەستێکی سیاسیی و ئەمنیی لەپشت بێت وەک لەوەی هەوڵێک بێت بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان.
ئێمە و پارێزەرەکانی دۆسیەکە لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی دەستگیرکراوەکانین و چەند جارێک چاومان پێکەوتون لە نزیکەوە، بەڵێنی ئەوەمان وەرگرتووە یاسا لەم کەیسەدا سەروەربێت بۆیە لە ئێستادا بێدەنگیمان هەڵبژاردووە و هیچ کەس و لایەنێکیش نوێنەرایەتی ئێمە ناکات.
لەکاتی پێویستدا ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدەین.
بنەماڵەی شێخ جەنگی
18/10/2025
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





