ئاڤا نیوز
پزیشکێکی کورد دڵی دەستکرد دروست دەکات و تێچووکەشی نزیکەی 50 هەزار دۆلار دەبیت، بە لایەنی کەمەوە پێنج ساڵ کار دەکات و لەڕێگەی موبایلەوە کەسەکە لە حاڵەتی نەخوازراو ئاگەداردەکاتەوە و سیگناڵ بۆ نزیکترین نەخۆشخانە دەنێرێت.
وێنە گەورەکە: دڵەکە سەرەتا لەسەر ئاژەڵەکان تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتووە بووە، دواتر ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA)، ڕەزامەندی لەسەر بەرکارهێنانی داوە بۆ مرۆڤ، هاوکات بە ڕێژەی 100% دەتوانێت وەک دڵێکی ئاسایی کار بکات.
لێدوانی فەرمی: د. ئازاد نەجاڕ، پزیشکی بەناوبانگی کورد و داهێنەری دڵی دەستکرد بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ماوەی 25 ساڵە کار لەسەر ئەو بیرۆکەیە دەکەین و پێشخراوە، دوای نزیکەی 10 ساڵ چاوەڕوانی، ڕیگە درا بەوەی دڵەکە بۆ مرۆڤ بەکار بهێنین.
زانیاریی زیاتر: دڵەکە ناوی REAL HEART و شەش مانگی دەوێت تاوەکو دڵێک دروست دەکرێت، بەڵام کاتێک دەخرێتەوە بازاڕاوە کارەکانی خێراتر دەکرێن، بەمەش بە نزیکەی مانگێک دڵێک دروست دەکرێت.
باکگراوند: د. ئازاد نەجاڕ لە ساڵی 1968 لە زاخۆ لە دایکبووە، دەرچووی بەشی پزیشکیی زانکۆی مووسڵە، ماوەی چەندین ساڵە لە وڵاتی سوید دەژیت و خاوەنی داهێنانی پزیشکییە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 31 کانوونی دووەم
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
- تەندروستی
- 29 کانوونی دووەم
لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت






