وەزارەتی پەروەردە: داوامان کردووە ئەو مامۆستایانەی خانەنشین دەکرێن لە دەوامکردن بەردەوام بن
- کوردستان
- 1 شوبات

دیمەنی مامۆستا لەگەڵ قوتابییان لە پۆلێکی خوێندن. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردە، داوای لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، ئەو مامۆستایانەی خانەنشین دەکرێن لەسەر دەوامکردن بەردەوامبن تاوەکو مانگی شەش و چاوەڕێی وەڵامن.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەر خانەنشین دەبن و بەشێوەیەکی کتوپڕ ئەرکەکانیان جێدەهێڵن، بەگوێرەی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی لە 01-01-2025ـەوە وەک خانەنشین هەژمار دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پڕکردنەوەی شوێنی ئەو مامۆستایانەی کە خانەنشین دەکرێن دەڵێت، ئەوان داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، ئەو مامۆستایانەی خانەنشین دەکرێن لەسەر دەوامکردن بەردەوامبن تاوەکو مانگی شەش، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە داواکارییەکەیان جێبەجێ دەکرێت یاخود نا، ئەوان چاوەڕێی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانن.
لەلایەکی دیکەوە: وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی بەشێک لە قوتابخانەکانی سنووری دهۆک کە کابینەن، دەڵێت، کابینەی نۆیەم بەردەوامە لەسەر نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی قوتابخانەکان و ئەولەویەتیش بۆ ئەوەیە دەوام کردن لەو کابینانەدا نەمێنێت، نەناردنی بودجەش لە لایەن حکومەتی عێراق بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە وەک پێویست بەڕێوەنەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ڕێباز حەملان دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەمێكی چڕە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیران






