نەتەوە یەكگرتووەكان 263 ڕاسپاردەی پەیوەست بە مافی مرۆڤ ئاڕاستەی عێراق و كوردستان دەكات
- کوردستان
- 2025-02-01

بەشداری هەریەک لە خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی عێراق و دیندار زێباری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خولی 48ـەمینی پانۆرامای گشتگیری ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ
ئاڤا نیوز
لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە جنێڤ، بە بەشداریی نوێنەری حکومەتی هەرێمى كوردستان، ڕاسپاردەکانی عێراق بۆ پانۆرامای خولی گشتگیری ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤ، پەسەند كران.
چیرۆکی سەرەکی: لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ خولی 48ـەمینی پانۆرامای گشتگیری ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ (UPR) بەڕێوەچوو، شاندێكی عێراقیش بە سەرۆكایەتی خالید شوانی، وەزیری دادی حكومەتی فیدڕاڵی و عەبدولكەریم هاشم، نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە جنێڤ، بەشداربوون و دكتۆر دیندار زێباریش، ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان وەك نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداربوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەكانی ڕۆژانی بەڕێوەچوونی پانۆرامای خولی گشتگیری ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤ (UPR)، ژمارەیەك ڕاسپاردە ئاراستەی شاندی عێراق کراون كە پەیوەست بوون بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی كوردستان، هاوكات پێداچوونەوەش بە ڕاپۆرتی ئەو ڕاسپاردانە كرا كە لەلایەن شاندی عێراق و هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكان خرابوونەڕوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی 2025-01-27، نوێنەرانی وڵاتان ڕاسپاردە و سەرنجەکانی خۆیان پێشکەش بە شاندی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان کرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بەشداریی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەکانی لیژنەی ترۆیکا و پسپۆڕانی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام بوون بۆ ڕێکخستنی ئەو ڕاسپاردانەی لەلایەن نوێنەرانی وڵاتانەوە ئاراستەی عێراق کراون و دووبارە داڕشتنەوە و یەکخستنیان.
چی ڕوویدا: لە خولی (48)ـەمینی پانۆرامای خولی گشتگیر، 263 ڕاسپاردە لە بوارە جیا جیاکان ئاراستەی عێراق کراون، کە پێویستە لە ماوەی داهاتوودا هەڵوێستی خۆی بە قبوڵکردن یان ڕەتکردنەوەیان بە ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ ڕابگەیەنێت، بۆ ئەوەی لە خولی (49)ـی پانۆرامای خولی گشتگیر کار بۆ جێبەجێکردنیان بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: کورد لە سووریا و هەرێمی کوردستان دەپارێزین






