
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ پێکهێنا و ڕایگەیاند، هەر کەسێک دەستی هەبێت لە تێکدانی ئاسایشی وڵاتدا ڕووبەڕووی دەبنەوە و سزای بەسەردا دەسەپێنن.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا لە سنووری چەمچەماڵ، کە سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی غازی ماڵان و کارەبایە بۆ هەرێمی کوردستان، هێرشەکەش هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە:
- محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەدواداچوونی بۆ ئەو هێرشە کردووە کە ئەمشەو کرایەسەر کێڵگەی کۆرمۆر و بەهۆیەوە ئاگر کەوتەوە، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی و ماددی هەبێت یان کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنان لە کێڵگەکەدا دروستبکات.
- سوودانی فەرمانیکردووە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ئەمنیی و هونەری بۆ بەدواداچوون لەسەر هێرشەکە پێکبهێنرێت، جەختیشیکردووەتەوە کە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە سلێمانی لە پەیوەندی بەردەوام دایە بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی ڕووداوەکە.
- "جەخت دەکەینەوە کە هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئابووری عێراق و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق کارێکە بەهیچ شێوەیەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگەی پێنادرێت، هێزە ئەمنییەکانیش توانای شکستپێهێنان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەوانەیان هەیە کە کار بۆ تێدانی ئاسایشی ئابووری عێراق دەکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزینی 150 ملیۆن دینار و بڕێک زێڕ دەستگیرکرا