سەرۆکوەزیران بارزانی: هیوادارم دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکان
- کوردستان
- 4 شوبات

ئاڤا نیوز
دوای گەڕانەوەیان لە بەغدا، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندی دانوستاندکاری هەرێمی کوردستان کرد و هیواشی خواست دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
وێنە گەورەکە: دوای چەندین کۆبوونەوەی چڕ و پڕ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی دانوستاندکاری عێراق لەبارەی چارەسەرکردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەکەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە 3-2-2025، شاندی دانوستاندکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە هەولێر و ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندەکە کرد و لەگەڵیان کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند:
- لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی ئەنجامی گفتوگۆ و دیدارەکانیان لە بەغدا تایبەت بە هەموارکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
- سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئەندامانی شاندەکە و هەموو تیمە تەکنیکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە زۆر پیشەییانە و دڵسۆزانە ئەرکەکانیان جێبەجێ کردووە، هیواشى خواست دەنگدان لەسەر هەموارکردنی یاسای بودجەی فیدراڵ ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی دیکەی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات