
بۆردومانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئیسرائیل شاندێک دەنێرێتە قەتەر بۆ تاوتوێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی جەنگی کەرتی غەززە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی 17 ڕۆژی لە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی جەنگ غەززە تێپەڕی کە بە چوار گەڕ چەندین بارمتەی ئیسرائیلی بەرامبەر سەدان بەندکراوی فەلەستین ئازاد کران، گفتۆکانی قۆناغی دووەم و سێیەمی ئاگربەست لەنێوان فەلەستین و ئیسرائیل بە نێوەندگێری چەند وڵاتێك دەستپێدەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگە بنیامین نەتنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: شاندەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەچێتە دەوحە و گفتوگۆ لەسەر وردەکارییەکانی بەردەوامیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەمەش لەدوای ئەوە دێت ڕۆژی یەکشەممە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی ئەمریکای کرد و پێش ئەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە چاوی بە ڕاوێژکارانی تەمپ کەوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای 15 مانگ لە جەنگ لە کەرتی غەززە، حەماس و ئیسرائیل بە نێوەگیریی قەتەر، ئەمریکا و میسر گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ ڕاگرتنی جەنگ بە سێ قۆناغ.
قۆناغی یەکەم: لە شەش هەفتەی یەکەم بزووتنەوەی حەماس، 33 بارمتەی ئیسرائیلی بەرامبەر نزیکەی 1900 دەستگیرکراوی فەلەستینی و کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەکانی چڕی دانیشتووان لە غەززە و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتەکە.
-وردەکاریی هەردوو قۆناغەکەی دیکە بەتەواوی ڕوون نییە تاوەکو ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت، کە قۆناغی دووەمی 42 ڕۆژ دەخایەبێت و چەند بارمتەی دیکەی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن و لە قۆناغی سێیەمیش، دووبارە ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و تەیف سامی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئەنجامی 100%ـی دەنگدان ڕادەگەیەنێت
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 تشرینی دووەم
ئیسرائیل: دەوڵەتی فەڵەستین دروست نابێت
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم
ئێران وەڵامی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەداتەوە
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم
ئیسرائیل: ناڕەزایەتیمان نییە لە فرۆشتنی F-35 بە سعوودیە
- هەواڵ
- 15 تشرینی دووەم
دیمەشق بە ژمارەیەک مووشەک کرایە ئامانج






