کامێرای ئاڤا بە نهێنی دەچێتە ئەو شوێنانەی بە نایاسایی گۆشتی سوور دەفرۆشن
- تەندروستی
- 5 شوبات

ژماریەک کڕیار لەکاتی کڕینی گۆشتی سوور لە بازارەکان
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئاڤا لە چەند شوێنێکی سنووری پارێزگای هەولێر، بە نایاسایی و بە هەڕەمەکی ئاژەڵ سەر دەبڕدرێت، و بە بێ مۆری کوشتارگەکانی هەولێر گۆشتەکەی ساغ دەکرێتەوە.
بەدواداچوونی تایبەت: پەیامنێری ئاڤا بە کامێرای نهێنی وەک کڕیارێک چووەتە سەر ڕێگای قوشتەپە - هەولێر، گەڕەکی قەتەوی، ناحیەی کەسنەزان و چەند شوێنێکی دیکە، ئەو شوێنانە دوور لە ڕێنماییە تەندروستییەکان ئاژەڵ سەردەبڕن و کۆشتەکەی بەبێ مۆر لە بازاڕەکان ساغ دەکەنەوە و دەرخواردی هاوونیشتمانییانی دەدەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەندێک کەسیش هەن لە ڕێگا کۆنەکەی قەزای بنەسڵاوە هەر لەسەر ڕێگاکە بەچەقۆیەکەوە لەسەر کورسییەک دانیشتوون و چاوەڕێن کڕیاران سەردانیان بکەن، بۆ ئەوەی لە کەلاوەیەکدا ئاژەڵەکانیان پێ نیشان بدەن و هەر لەوێش بۆیان سەرببڕن.
لێدوانەکان: گۆشتفرۆشانی نایاسایی قسەیان بۆ ئاڤا کردووە و بەزاری خۆیان دەڵێن، "گۆشتەکەمان بێ مۆرە، و خۆمان ئاژەڵەکان سەردەبڕین."
هاونیشتمانیان بەمشێوەیە باسی دیاردەکە دەکەن و دەڵێن : بەڵێ گۆشتی بێ مۆر لە بازاڕ دەفرۆشرێت، بۆیە داوا دەکەین لایەنی پەیوەندیدار زیاتر بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بکات.
یونس ئەنوەر، پزیشکی ڤێرتێرنەری پسپۆڕ: فرۆشتنی کۆشتی بێ مۆر کۆمەڵێک نەخۆشی و ڤایرۆسی کوشندە لەنێو کۆمەڵگە بڵاو دەکاتەوە.
هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی هەولێر: بۆ بنبڕکردنی گۆشتی بێ مۆر هەوڵدەدرێت لێژنەیەکی هاوبەش پێکبهێندرێت کە گشت لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکەی لێ کۆبکرێتەوە، چوونکە ئەم پرسە لە حاڵەتەوە بۆتە دیاردە .
ژمارەکان وادەڵێن: تەنها لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی بازرگانی هەولێر 120 سەردانیان کردووە، لەو سەردانانەشیاندا 49 شوێنیان داخستووە، بەجۆرێک 29یان لەسەر گۆشتی بێ مۆر بووە، 20 شوێنیشیان بەهۆی گرانی نرخی گۆشتەوە بووە و توانیویشیانە 400 کیلۆ گۆشتی بێ مۆر و بەسەرچوو دەست بەسەردابگرن.
لەلایەکی دیکە: ئەوکەسانەی کە ئاژەڵ بە نایاسایی سەردەبڕن و گۆشتەکەی بەبێ مۆر دەفرۆشن، بەپێی یاسایی بەکاربەری ژمارە 1ی ساڵی 2010، زیندانی دەکرێن لە یەک ڕۆژەوە تا سێ مانگ، لەگەڵ ئەمەش سزای پێبژاردنی ماددیشیان بەسەردا دەسەپێنرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە وردی چاودێری هەنگاوەکانی حەماس دەکەم
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین سەرچاوەی ئاوی شیرین لە ئێران بە تەواویی وشک بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەورەترین سەرچاوەی ئاوی شیرین لە ئێران بە تەواویی وشک بووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سەنگافوورەوە بۆ کوردستان؛ وانەکانی بنیاتنانی دەوڵەت لە نێوان مەسرور بارزانی و لی کوان یو
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرازیل کانزای ژێر زەوی وڵاتەکەی وەک کارت بەرامبەر ئەمریکا بەکاردێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سویسرا ملیارەها دۆلار تەرخان دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی پەناگەکانی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە عێراق ڤیدیۆی نیشاندانی شوێنە هەستیارەکانی جەستە بەناوی ڕیکلامەوە قەدەغە کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 23 تشرینی یەکەم
لە هەولێر ڤایرۆسێکی مەترسیداری پەلەوەر بڵاودەبێتەوە





