
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فەڕەنسا پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دەکات و هاوکات بە فەرمی بانگهێشتی دەکات بۆ پاریس.
چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا کرد و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پڕۆسەی سیاسی و یەکپارچەیی سووریا و سەروەری خاکەکەی دووپات کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، پیرۆزبایی دەستبەکاربوون و ئازادکردنی وڵاتەکەی لە دەستی ڕژێمی ئەسەد کرد و پشتیوانی خۆی بۆ قۆناغی ڕاگوزەری سووریا دووپات کردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە:
- ماکرۆن هەوڵی وڵاتەکەی بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا بۆ گەشەپێدان و ئاوەدانیی سووریا دووپات کردەوە.
- هەماهەنگی نێوانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی کە دێنە بەردەم پێشکەوتنی سووریا، لەگەڵ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری وڵاتەکە دووپات کردەوە.
- ماکرۆن پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پرۆسەی سیاسی و یەکپارچەیی سووریا و سەروەری خاکەکەی دووپات کردەوە.
- ئەحمەد شەرع، سوپاسی سەرۆک ماکرۆنی کرد لەگەڵ پشتیوانیی فەڕەنسا لە گەلی سووریا لەماوەی 14 ساڵی ڕابردوو، دووپاتیشی کردەوە کە سووریا دەبێتە کاراکتەرێکی چالاک لە ناوچەکە و جیهان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، لە دووەم سەردانی فەرمی بۆ دەرەوەی وڵات ڕۆژی 4ـی شوبات گەیشتە ئەنقەرە و لە کۆشکی کۆماریی، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران لە کوردستان دەست پێ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران و واشنتن چوونە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی مەسقەت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە ئیسلام ئاباد؛ 30 کەس کوژران
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چین پشتگیری لە مافە یاساییەکانی ئێران دەکات






