سکووپی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی دوو لەگەڵ بابەتەکانی پەیوەست بە خانەنشینان بچێتە بەغدا، بۆ هەمان مەبەست بڕیارە بەمزووانە سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق سەردانی هەولێر بکات.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی چوونی شاندەکە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاترە، هەروەها زیاتر پەیوەست دەبێت بە کاروباری خانەنشینان کە ئەم پرسە هێشتان کارکردنی لەسەر ماوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەوەری سەرەکی، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە، خانەنشینانی سەربازیی و هێزە ئەمنییەکان دەبێت، لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییی هەرێمی کوردستان، کە یەکێک لە داواکارییەکانی بەغدا بوو، هاوتاکردنی مووچەی ئەو توێژانەش بەشێکە لە رێککەوتنی ئەمساڵی هەولێر و بەغدا.
ئەمەش بزانە: هەر بۆ هەمان مەبەست، بڕیارە بەمزووانە ماهیر حوسێن، سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق سەردانی هەولێر بکات.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو زامنکردنی مووچە و بوارنەدان بە حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی هیچ بیانوو و پاساوێک نەدۆزێتەوە، دەستی بە جێبەجێکردنی خاڵێکی دیکەی ڕێککەوتنەکە کردووە، ئەویش:
- بە ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆی مانگی یەک کە دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دا، بەپێی ڕێککەوتنی هەردوولاش دەبێت کوردستان 50%ی داهاتی نانەوتی ڕادەست بکات، ئاڤا زانیویەتی هەفتەی داهاتوو دەنێردرێت و ڕەنگە تا 10ی مانگ بنێردرێت، بڕەکەشی زیاتر لە 100 ملیار دینار دەبێت.
- خاڵێکی دیکەی ڕێککەوتنەکە، میزان موراجەعە (تەرازووی پیداچوونەوە)ی مانگی یەکە، واتە خەرجی وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت، تاوەکو 15ی مانگ ئەمەش ئامادە دەکرێت و دەنێردرێت.
- لەبارەی مووچەی مانگی دوو، لیستی مووچەی مانگی یەک دەبێتە بنەما بۆ مانگی دوو، هەندێ گۆڕانکاری تێدا ئەکرێت بەڵام گۆڕانکارییەکان زۆر نابن، بڕی پارەکەش لە نێوان 950 ملیار بۆ تریلۆنێک دینار دەنێردرێت. لیستی مووچەی مانگی دووش لەدوای 15ی ئەم مانگەوە بۆ بەغدا دەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەستنی مووچە بۆ بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان چەند مانگێک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامەڵەی خانەنشینی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
نرخی زێڕ لە کۆتایی ئەمساڵ و ساڵی نوێ چی بەسەردێت؟





