
سێ کیسی نایلۆن کەپەگ کە دەستی بەسەرگیراوە
ئاڤا نیوز
لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای ڕانیە لە حاجیاوا دەستیانگرتووە بەسەر بڕێکی زۆر تێکەڵەی هاڕاو کە بەناوی سماق فرۆشراوە، بەڵام دوای پشکنین دەرکەوتووە سماق نییە، بەڵکو کەپەکی گەنم و جۆیە و لەگەڵ چەند ماددەیەکی دیکە تێکەڵکراوە و ڕەنگی وەک سماق لێکراوە.
لێدوانی فەرمی: کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای ڕانیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ئەو کۆگایە لە قەزای حاجیاوا بوو، لە کۆگاکە 150 کیلۆ لە تێکەڵەی دەستکرد هەبوو. ئەو تێکەڵەیە لەناو کیسی نایلۆن دانرا بوو، هیچ ناونیشانێک لەسەر کیسەکان نییە تەنیا لەسەری نووسراوە "سماقی وردی نایلۆن"، لە سنووری پارێزگای هەولێر بەرهەم دێت.
- کاتێک نمونەی هاڕاوەکەمان بردە تاقیگە، بۆمان دەرکەوت سماق نییە، بەڵکو کەپەکی گەنم، جۆ، لیمۆندوزی، خوێ، ڕەنگی دەستکرد و تامی لیمۆیە، تێکەڵکراوە و بەناوی سماقی وردکراو دەفرۆشرێت. ئەو تێکەڵە ڕەنگکراوە زیانی زۆری بۆ مرۆڤ هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بەو بەرهەمە ساختەیە، ئاڤا میدیا پەیوەندی بە نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر کرد و ئەو وتی، بەدواداچوونی ورد دەکەین و ناهێڵین بابەتی ساختە ساغبکرێتەوە و بەرهەم بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: بەڵگەکان دەریدەخەن تەرمە دۆزراوەکە تەرمی ئاڤێستایە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پارەی کۆکراوەی هەڵمەتەکەی ئاڤا نزیک دەبێتەوە لە دوو ملیار دینار






