ئاڤا نیوز
فەرمانگەیەکی حکومەت لە سلێمانی نزیکەی ساڵێک و نیوە بێ کارەبایە و فەرمانبەرەکان بە لایتی مۆبایل و لایتی شەحنەوە ئیش و کارەکانیان ڕایی دەکەن.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی سلێمانی، ماوەی ساڵێک و سێ مانگە کارەبایان نییە، وەکو ئەشکەوت تاریکە و هەر کەسێک کە سەردانی فەرمانگەکە دەکات، دەبێت لایتی مۆبایلەکەی هەڵکات یان ڕووناکییەک لەگەڵ خۆی بباتە ژوورەوە.
زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا، چووەتە بەڕێوبەرایەتییەکە، قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەکە کردووە، ژوورەکە تاریک بوو، ئەویش لایتی شەحنی لە ماڵەوە لەگەڵ خۆی بردووە و ژوورەکەی ڕووناک کردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سدیق محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوبەرایەتیی گواستنەوەی سلێمانی بۆ ئاڤا میدیا گوتی،
"ساڵێک و سێ مانگە کارەبای نیشتمانیمان نییە، مۆلیدەیەکیشمان هەبوو تێکچوو، سێ ملیۆن و 800 هەزار دیناری پێویستە بۆ چاککردنەوەی، کەچی لایەنی پەیوەندیدار هەر بە خەیاڵیدا نایەت و پارەکەمان بۆ خەرج ناکات".
- "نە وەزیری گواستنەوەو گەیاندن، نە هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی سەردانی نەکردووین و لێیان نەپرسیونەتەوە".
- "بنکەیەکی پۆلیس لە تەنیشتمانە و دوو ئەمپێر کارەبایان پێداوین، تەنیا دەتوانین کۆمپیوتەرەکانمان داگیرسێنین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ





