وێنەی مەروە کە جلەکانی خوێنی گرتووە
ئاڤا نیوز
وێنەی خانمێكی سووری كە خەڵتانی خوێن بووە، دەبێتە باسوخواسی میدیاكانی سوێد و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەمووان وەك پاڵەوان وەسفی دەكەن.
چیرۆكی سەرەكی: مەروە خانمێكی خەڵكی سووریایە و دانیشتووی سوێدە، لەهەمان ئەو خوێندنگەیەی شاری ئۆریبرۆ دەیخوێند كە لە ڕووداوی تەقەكردنەكەی 4ـی ئەم مانگە، 11 كەسی لێ كوژرا، كاتێك تەقەكەرەكە بەشێوەی هەڕەمەكی تەقەی دەكرد و هاوڕێكانی بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان ڕایان دەكرد، ئەو لە خوێندنگەكە ماوەتەوە و سەرجەم ئەو بریندارانەی بۆ دەرەوە گواستووەتەوە و گەیاندوویەتی بە ئۆتۆمبێلەكانی پۆلیس و فریاكەوتن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی سوێد و ماڵپەڕ و كەناڵە فەرمی و نافەرمییەكانی ئەو وڵاتە، ڕۆڵی قارەمانانەی مەروە دەگێڕنەوە كە چۆن بەرگری لە هاوڕێكانی كردووە.
- ڕۆژنامەی 'ئافتۆنبلادێت'ـی سوێدی دەنووسێت: "مەروە لەناو شەڕ و جەنگدا گەورە بووە، بۆیە شارەزایەكی باشی لە ڕزگاركردنی قوربانییەكان هەبووە".
- بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە سوێد بەشێوەیەكی بەربڵاو هاژتاگی "زۆر سوپاس مەروە تۆ پاڵەوانی" ئاماژە پێ دەكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەروە لە خوێندنگەی ڕێسبێرگسكا له شاری ئۆریبرۆ لەبواری پەرستاری دەیخوێند. هەمان ئەو قوتابخانەیەیەی دووچاری ڕووداوی تەقەكردن بووەوە كە سەرۆكوەزیرانی سوێد، وەك خراپترین و دڕندانەترین ڕووداوی تەقەكردنی بەكۆمەڵ لەمێژووی سوێد وەسفی كرد.
باكگراوند: ڕۆژی 4-2-2025، كەسێك بە چەندین چەكی جۆراوجۆرەوە هەڵیكووتایە سەر قوتابخانەی ڕێسبێرگسكا لە سەنتەری شاری ئۆریبرۆ، بە هەڕەمەكی تەقەی كرد و بەهۆیەوە 11 كەس لە نەتەوە جیاوازەكانی نیشتەجێی سوێد كوژران، دوای ڕووداوەكە پۆلیسی سوێد ڕایگەیاند، ئەوەی زانراوە تەقەكەرەكە سەر بە هیچ گروپ و ڕێكخراوێكی تیرۆریستی نەبووە، بەڵكو كەسێكی گۆشەگیر بووە و نەخۆشی دەروونی هەبووە و دوای ڕووداوەكە خۆی كوشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە