
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسی چاودێری ناوخۆیی. وێنە - ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، گەندەڵی وەک ڤایرۆس وایە و خۆی دەگۆڕێت و خۆی دەگونجێنێت لەبەر ڕۆشنایی ئەو کارانەی کە دەزگا یاساییەکان دەیگرنەبەر و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات گەڕاندنەوەی داواکراو و پارە تاڵانکراوەکانیان وەک مەرجێک لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیان دانراوە.
وێنە گەورەکە: لە دوای ساڵی 2003، گەندەڵی لە عێراق بەربڵاوە و گەیشتووەتە ئاستێكی كۆنتڕۆڵنەكراو و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، كۆنتڕۆڵكردن و چارەسەركردنیشی پێویستی بە حكومەتێكی تۆكمە هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 8ـی شوباتی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆنفرانسی چاودێری ناوخۆیی کرد، کە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵییەوە لەژێر دروشمی "چاودێری هێڵی یەکەمی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پتەوکردنی شەفافیەتە" رێکخرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێک لە کۆنفرانسەکەدا سوودانی جەختی لەوە کردەوە کە ئامانج لە کۆنفرانسەکە پەرەپێدانی کاری چاودێری ناوخۆ و چەسپاندنی شەفافییەتە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکاندا.
بەشێکی تر لە وسەکانی سوودانی:
- چارەسەری یەکلاکەرەوەمان لە کارەکانی حکومەتدا بە شەفافییەت و ڕوونی تەواو و لە چوارچێوەی یاسای بەرەنگاربوونەووی گەندەڵیدا داڕشتووە.
- پشتگیری لە پێشنیازەکانی کۆنفرانسی یەکەمی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکەین، بەتایبەتی بەهێزکردنی کاری بەشەکانی چاودێری ناوخۆ بە سەرچاوەی مرۆیی و لێهاتووی.
- هەڵسەنگاندنی بەردەوامی ئەدای خاوەنکارە باڵاکان پێویستە بۆ دڵنیابوون لە کاریگەری و ئەدای دامەزراوەکانی حکومەت بەمەبەستی ڕێگریکردن لە گەندەڵی.
- جەخت لەسەر بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی پەیوەست بە ڕای گشتی و گەندەڵی زۆر و بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەت دەکەینەوە بۆ سەپاندنی سزای یاسایی بەسەر تۆمەتباراندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەروەردەی عێراق: کەمکردنەوەی دەوام لە مانگی ڕەمەزان قوتابخانەکان ناگرێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پارەی بەشەخۆراكی مانگانە زیاد دەكات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: تێچووی خواردنی داعشەکان لە ئەستۆی هاوپەیمانانە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە کارتی بەشەخۆراکی مانگانە چالاک دەکرێنەوە






