
لۆگۆی هەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید، گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندی عێراق لەسەر داوای خەزێنەی ئەمریکا چەند ڕێکارێکی نوێ و توندی بەرامبەر هەردوو بانکی ڕەشید و ڕافیدەین گرتووەتەبەر، ئەگەر جێبەجێی نەکەن مامەڵەی دۆلارییان لێ قەدەغە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئاڤا بۆیەکەمجار ئەوەی ئاشکرا کرد کە خەزێنەی ئەمریکا بەنیازە لە دوو مانگی داهاتوودا سزای نوێ و تووند بەسەر کۆمەڵێک بانک و ژمارەیەک بەرپرس و کەسایەتی عێراقیدا بسەپێنێت و پارەکانیان بلۆک بکات، ئەمەش بە هۆکاری پاڵپشتیکردن و پارەدارکردنی تیرۆر و سپیکردنەوەی پارە و ناردنی پارە بۆ ئەو وڵاتانەی سزای ئەمریکایان لەسەرە بۆنموونە ئێران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەنوێترین پێشهاتدا هەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید ناچارکراون، تەنیا هاووڵاتی عێڕاقی بۆی هەبێت هەژماری دۆلاری لەو بانکانەدا هەبێت، بۆیە هەردوو بانکە فیدراڵییەکە ناچارکراون بەر لە 2025-03-07 پاسپۆرتی عێراقی لەهەموو ئەو هاووڵاتییانە وەرگرن کە هەژماری بانکییان لە یەکێک لەو دوو بانکە هەیە، ئەوەی پێشکەشی نەکات هەژمارەکەی لە مامەڵەکردن بە دۆلار دەوەستێنرێت، واتا ناتوانێت مامەڵە بەدۆلارەوە بکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ڕێکارەکان بەرامبەر هەردوو بانکەکە توندن، ڕەنگە هەردوو بانکەکەش بکەونە نێو چوارچێوەی ئەو سزایانەی خەزێنەی ئەمریکا پلانی هەیە بیسەپێنێت.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا میدیا، سزا بەسەر 12 بانک و کۆمەڵێک بەرپرسدا دەسەپێنرێت، دیارترین بانکەکانیش ڕافیدەین و ڕەشیدن کە زۆربەی پارەی عێراقیان تێدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی گشتی دەبات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
تورکیا ناوبژیوانیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت






