
بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە دەریای كاریبی لە ناوچەكانی ئەمریكای لاتینی ڕوویدا
ئاڤا نیوز
بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە دەریای كاریبی لە ناوچەكانی ئەمریكای لاتینی ڕوودەدات و بەهۆیەوە شەپۆڵەكانی دەریا تا سێ مەتر بەرز دەبنەوە و هۆشداری لە ڕوودانی تسۆنامی دەدرێت.
چیرۆكی سەركی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ 9-2-2025، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.6 پلەی ڕێختەر، دەریای كاریبی هەژاند و دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریكاش، هۆشداری ڕوودانی كارەساتی تسۆنامی دەدات بەتایبەت لە كەناراوەكانی كوبا و هیندۆراس.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندیی هۆشداریی لە شەپۆلەكانی تسۆنامی لە ئۆقیانووسی هێمن، چەقی بوومەلەرزەكە، دەریای كاریبی بووە و بەهۆیەوە شەپۆلەكانی دەریا تا ئاستی مەترێک تا سێ مەتر بەرز دەبنەوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر كەناراوە ئاوەدانەكانی وڵاتانی هیندۆراس و دوورگەی كایمان و كوبا دەبێت و كاریگەرییەكەی بگاتە وڵاتانی دیكەی ئەمریكای لاتین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی هەڵكەوتە جوگرافییەكەی كە كەوتووەتە سەر هێڵە ترسناكەكانی قڵیشانی زەوی، ناوچەكانی ئەمریكای لاتین لەڕووی ڕووداوی سروشتی و زریان و بوومەلەرزە بە یەكێك لە ترسناكترین ناوچەكانی جیهان دادەنرێت و زۆرترین ڕووداوی سروشتی لێ ڕوودەدات، دیارترینیان بوومەلەرزەكەی ساڵی 2021ـی وڵاتی هایتی بوو كە بەهۆیەوە زیاتر لە دوو هەزار كەس گیانیان لەدەستدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران لە کوردستان دەست پێ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران و واشنتن چوونە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی مەسقەت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە ئیسلام ئاباد؛ 30 کەس کوژران
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چین پشتگیری لە مافە یاساییەکانی ئێران دەکات






