
ساتی گەیشتنی سوودانی بۆ نەینەوا
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە پارێزگای نەینەوا و چاوەڕوانيش دەکرێت بچێتە شنگال.
چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ئەمرۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ڕێگای ئاسمانی گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی گیارەی سەربازی کە 60 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری مووسڵ و بڕیارە ناوبراو ژمارەیەک پرۆژە بکاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز لە شنگال، چاوەڕوان دەكرێت دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سوودانی بگاتە قەزای شنگال و بڕیارە سەردانی فیرقەی 20 ی سوپای عێراق بكات و ژمارەیەك پرۆژە ڕابگەیێنێت، لە دیارترینیان بەردی بناغە بۆ گوندی كۆچۆی نوێ دادەنێت.
بۆچی گرنگە: سوودانی لەوکاتەوەی بووەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق، یەکەمجارە سەردانی قەزای شنگال بکات، ئەو قەزایە پاش ئەوەی داعش لە ساڵی 2014 هێرشی کردەسەر و کۆمەڵکوژی و وێرانکارییەکی زۆری کرد هێشتا دۆخەکەی ئاسایی نەبووەتەوە و بەشێکی زۆری خەڵکەکەی ئاوارەن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
بەشێکی فەرمانبەران 13٪ـی مووچەکەیان دەبڕدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داواکارییەکی ئیسرائیلی ڕەتکردووەتەوە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: سیستەمی ڕاداری ئێران کرایە ئامانج و تێکشکێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق گرووپە چەکدارەکان پابەندی ڕاگرتنی شەڕ دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی غازی بەسرە بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە چۆڵ دەکرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجیانی ئێران بە کاتی بۆ عێراق دەگوازرێنەوە و جێگیر دەکرێن
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت