
هێمن باقڕ، سەرنووسەری دیپلۆماتیک مەگەزین. وێنە - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لەسەر سکاڵای بەرپرسێکی یەکێتی، سەرنووسەری دەزگایەکی میدیایی لە سلێمانی ڕاپێچی بەردەم دادوەری ئاسایش دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: سێ ساڵ لەمەوبەر، دەزگای میدیایی دیپلۆماتیک دۆسیەیەکی گەندەڵی ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی بەناوی دابان شەدەڵە بڵاودەکاتەوە. لەسەر ئەو دۆسیەیە، دابان شەدەڵە سکاڵای یاسایی لەسەر خاوەنی دامەزراوە میدیاییەکە تۆمار دەکات کە ناوی هێمن باقڕە، دوای چەندین دانیشتن ساڵی پار دادگا سکاڵاکەی لە بەرژەوەندی خاوەنی دەزگای دیپلۆماتیک یەکلایی کردەوە.
پەیامی فەرمی: دوای بردنەوەی داوا یاساییەکە، دەزگاکە دەقی نووسراوی دادگایان لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیای خۆیان بڵاوکردەوە و وتیان ئێمە براوەبووین.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئێستا دابان شەدەڵە دیسان داوای یاسایی تۆمار کردووە، دەڵێت ئێوە ناوی منتان زڕاندووە و نووسراوی دۆڕانی دادگاتان بڵاوکردوەتەوە.
لەسەر ئەم سکاڵایە، سەرنوسەری دیپلۆماتیك ئەمڕۆ بەیاسای خراپ بەكارهێنانی مۆبایل، لەبەردەم داوەری ئاسایش ئامادە بووە، بە دادوەری ئاسایشی وتووە، ئەم سکاڵایە کۆمیدیە، بڵاوکردنەوەی بڕیاری دادگا مافی خۆمانە، دەبێت خەڵکی لێ ئاگادار بکەینەوە کە لەو دۆسیەیە ئێمە براوە بووین.
سەرەنجام دادوەر بە کەفالەتی ملیۆنێک و 500 هەزار دینار هێمن باقڕ ئازاد دەکات تا ڕۆژی دادگایکردنی. هێمن باقڕ بۆ ئاڤا وای گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
فراکسیۆنە سوننەکان بۆ پشتیوانی لە مەشهەدانی کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کێڵگەی نەوتی خورمەڵە دەکرێن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەکارهێنانی بیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کێڵگەی نەوتی خورمەڵە دەکرێن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆڕی سەرچاوەیەکی ئاوی ڕواندز بە مشار دەبڕدرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری پێشووی کەرکووک بە ساڵێک زیندانی سزا دەدرێت