
سکووپی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لەسەر پێشنیاز و داواکاریی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، پۆستێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە پێکهاتەی تورکمان دەدرێت.
بۆچی گرنگە: چەندین پێکهاتەی جیاواز لە هەرێمی کوردستان دەژین، مافەکانیان لە ڕووی سیاسی، ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی بە یاسا پارێزراوە، لەم چوارچێوەیەشدا پۆستێکی دیکە بە پێکهاتەی تورکمان دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئارسەن ئاغا وەک ڕاوێژکاری باڵای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاریکرا.
زانیاریی زیاتر: دامەزراندنی ئارسەن ئاغا وەکو ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەسەر "پێشنیاز و داواکاریی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان بووە، ئەو هەنگاوەشیان پێ باشە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئارسەن ئاغا برازای سەنعان ئەحمەد ئاغا یەکێک لە دامەزرێنەران و سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانییە و لە بنەماڵە دیارەکانی شاری هەولێرە.
باکگراوند: ئەمە لەکاتێکدایە، دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لەبارەی کەمکردنەوەی کورسییەکانی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی بە شێوازی بازنەیی، ئەرکی تورکمانی بەراورد بە خولی هەڵبژاردنی پێشوو بۆ بەدەستهێنانی کورسیی پەرلەمان قورس کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە