
لۆگۆی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تاوانی شێواندنی دۆخی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركردووە و لە كاتێكی نزیكدا وردەكاریی زیاتر بۆ ڕای گشتی دەخاتەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لە سلێمانییەوە بە مەبەستی خۆپیشاندان بۆ داواکاری مووچە بەرەو هەولێر بەڕێ کەوتن، بەڵام پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند ئەو مامۆستایانە مۆڵەتی خۆپیشاندانیان نییە تا ئاسایشیان بپارێزین، بۆیە ڕێگە نەدرا لە بازگەی دێگەڵە بڕۆن بۆ هەولێر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیێنراوێكدا دەڵێت، دوای ئەوەی چەند لایەنێکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەوڵی شێواندنی دۆخی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیان دا، بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، گەیشتە هەندێک دەرئەنجام و هەندێک لەو کەسانەی وەکو ئامرازی برەوپێدانی ئەو هەڵمەتە ناڕەوایە دەستنیشان کران، یەکێکیان دەستگیر کرا و لە کاتێکی نزیکدا وردەکاریی زیاتر بۆ ڕای گشتی دەخرێتەروو.
بەتەنیشت ئەو بابەتە: بەر لەو ڕاگەیێنراوەی پۆلیسی هەولێر، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دەستگیركردنی خۆپیشاندەران، تیمێكی تایبەتی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، سەردانی ئاسایشی هەولێریان کرد دەرکەوت هیچ خۆپیشاندەرێک دەستگیر نەکراوە و بانگ نەکراوە بۆ ئاسایشی هەولێر. هیچ سکاڵایەکیش لەسەر ئەو بابەتەو یان بوونی حاڵەتی دەستگیرکردن بەفەرمی نەگەیشتۆتە دەستەکە لەلایەن هیچ کەس و ڕێکخراو و لایەنێک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: مووچەی هیچ مانگێك نافەوتێت و هەمووی خەرج دەكرێت
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە چارەنووسی مووچە و هەناردەی نەوت یەکلایی دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی فرۆشتنی زەوییەوە هۆشداری بە فەرمانبەران دەدرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی ورد لەسەر ڕووداوی تەقەکردنەکەی سەنگاو دەخاتەڕوو