سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: وەبەرهێنەرانی جیهان بەئامانجی کارکردن ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 شوبات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە ئیمارات بەردەوامە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لووتکەکەدا بەشداری لە پانێڵی "تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و لەدەستدانی دەرفەتەکان" قسەیکرد و جەختی لەوەکردەوە، هەرێمی کوردستان لەڕووی دیجیتاڵیکردنی سیستەمەکان هەنگاوی باشی بڕیوە و سوود لە ئەزموونی وڵاتە پێشکەوتووەکان وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەیاوەری شاندێکی حکومی لە ئیماراتە بەئامانجی ئەنجامدانی چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ و گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە بەشداربووەکانی لووتکەکە.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پانێڵێکی تایبەتدا لە لووتکەی حکومەتەکان لە ئیمارات ڕایگەیاند: لەماوەی 10 ساڵدا گرنگیمان داوە بە هەموو کەرتەکان و ژێرخانێکی باشمان دروست کرد.
* ئێمە لە قۆناغی ڕاگوزەرین و دەستپێکێکی زۆر باشمان هەیە، سەقامگیری کوردستان کاریگەری لەسەر گەشەی ئابووری هەیە.
* هەوڵدەدەین کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی چارەسەر بکەین، دەمانەوێت لە هەموو بوارە جیاوازەکان گەشە بکەین.
* وەبەرهێنەرانی جیهان بەئامانجی کارکردن ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکەن، هەرێمی کوردستان بووەتە لانەی هیوا بۆ ناوچەکە.
* ئامانجمانە پەرەی زیاتر بە کەرتی گەشتیاریی، بازرگانی و پەروەردە بدەین.
* حکومەت لەڕوانگەی من دابینکار بێت نەک ئاراستەکار، کار لەسەر ئەوە دەکەین دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بەباشی بەرەوپێش ببەین.
* ئامانجمانە دەرفەتی یەکسان بۆ سەرجەم چین و توێژەکان بڕەخسێنین.
*لە سەردەمی کۆرۆنا کەرتی تایبەت هاوکاربوو بۆ سەقامگیری ئابووری هەرێمی کوردستان.
*بەردەوام دەبین لە دابینکردنی خزمەتگوزاری دیجیتاڵی بۆ هاووڵاتیان.
*پێشووتر دەبوو خەڵک بە ڕیز بوەستن، ئێستا لەڕێگەی مۆبایلەکانیان مووچە وەردەگرن.
*ئێمە پرۆگرامی چاكسازیی دیجیتاڵی بەهێزمان هەیە و کاری لەسەر دەکەین.
*ناوەندی زانیاریی باشمان دروست كردووە بۆ شیكردنەوە، ئامار و بەراوردكردنی ئەو زانیارییانەی كە بەردەست دەبن.
*هەنگاوە ڕۆتینییەکانمان بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکان لەڕێگەی بەدیجیتاڵیکردنی سیستمەکان کەمکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگرت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیرانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆبانی سەریهەڵداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا مەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرا دەکات






