
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئیمارات
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پەرە بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیهان دەدات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە 11-2-2025، لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی دەستیپێکردووە و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا سەرۆکوەزیران مەسرور لە پانێڵێکدا گفتوگۆی لەسەر بوارەکانی ئابووری، وەبەرهێنان، بازرگانی و گەشەپێدان و سەقامگیری هەرێمی کوردستان کرد و ناوچەکە کرد.
لێدوانی فەرمی: د.ئەیوب گەڵاڵی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پلاندانان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لووتکەکە ئیلهام بەخشە بۆ نەوەی داهاتوو لە حکومەتەکاندا، هاوکات سەکۆیەکە بۆ داڕشتنەوەی حکومەتەکانی داهاتوو.
-حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕووبەروووی کۆمەڵێک ئاستنەگ بووەتەوە.
-دیدگای سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان سەرکەوتووانە بووە.
-زۆربەی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی حکومەت بووەتەوە کۆنتڕۆڵکراون.
بۆچی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی زۆرترین جار سەردانی ئیماراتی کردووە؟
پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی لە ئاستێکی باڵادایە، هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیران بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانە لەگەڵ وڵاتەکە، کە دەرفەتی زیاتر دەخاتە بەردەم فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات لە هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2022ەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی زیاتر لە 10 جار سەردانی ئیماراتی کردووە، بەراورد بە وڵاتانی دیکەی جیهانیش، زۆرترین سەردانەکانی بۆ میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی بووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: جگە لە سەردانەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئیمارات، شێخ خەلیفە بن تەحنون بن محەممەد ئال نەهیان و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی سەردانی هەولێریان کردووە، چەندین پەیوەندیی تەلەفونی لە نێوان سەرۆکوەزیران و بەرپرسە باڵاکانی وڵاتەکە هەبووە.
بۆچی ئیمارات گرنگە؟
ئیمارات یەکێکە لەو وڵاتانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیەکی دیاری ئابووری و بازرگانی و سیاسیی هەیە، چاوی وڵاتانی جیهانی لەسەرە و بووەتە ناوەندێکی گرنگ، هاوکات نموویەکی زیندووی پێشکەوتن و حکومڕانییە لە ناوچەکە.
بۆچی گرنگە: چەندین کۆمپانیای دیاری ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، سەرمایەی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی وڵاتەکە لە هەرێم زیاترە لە دوو ملیار و 500 هەزار دۆلار و ئەمەس کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات دروست دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 5 حوزەیران
چەمکی 'کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ' چییە؟