
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
ئۆکراینا بە نیازە زەوییە دەستبەسەرداگیراوەکان لە کورسک بگۆڕێتەوە بۆ ئەو خاکەی کە لەلایەن ڕووسیا داگیرکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، ئەگەر ڕووسیا و ئۆکراینا لەسەر مێزی دانوستان دانیشن و ڕێککەوتنێک بکەن بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ، پلانی ئەوەی هەیە ئەو ناوچانە بگۆڕیتەوە کە کۆنترۆڵی کردووە لە هەرێمی کورسکی نێو خاکی ڕووسیا لە بەرامبەر پێدانەوەی ئەو ناوچانەی ڕووسیا لە خاکی ئۆکراینا کۆنترۆڵی کردوون.
لێدوانی فەرمی: زێلێنسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی وتی: خاکێک بە خاکێکی دیکە دەگۆڕینەوە. بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، نازانێت کیێڤ داوای چ خاکێک لە مۆسکۆ دەکات لە بەرامبەر بەشێک لە هەرێمی کورسک.
زانیاریی زیاتر: زێلێنسکی لە چاوپێکەوتنەکەیدا کە لە 11ـی مانگی 2ـدا بڵاوکرایەوە، وتی "نازانم ئەوە دەبینین یاخود نا، بەڵام خاکەکانی ئێمە گرنگن، لێرەدا هیچ لە پێشینەیەکی دیکە نییە"، زێلێنسکی بڕیارە لە 14ـی مانگی 2ـی ئەمساڵ لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس و بەرپرسانی دیکەی ئەمریکا کۆببێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە سەنتەری حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ قەدەغەی گەشتی سەر وڵاتان فراوانتر دەکات و سووریاش دەگرێتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بڕیاری ترەمپ؛ ئەمریکا گەمارۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ڤەنزوێلا دەدات
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: 350 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ژمارەی ژەنەڕاڵەکانی کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەكگرتووەكان: زیاتر لە 17 ملیۆن خەڵکی ئەفغانستان برسین






