سەرۆک بارزانی: هەڵوەشاندنەوەی کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لێدانە لە پرسی هاوبەشێتی و پێکەوەژیان
- کوردستان
- 2024-03-04

سەرۆک مەسعود بارزانی و گلین مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق - وێنە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە میانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق جەخت دەکەنەوە کە هەڵوەشاندنەوەی کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لێدانە لە پرسی هاوبەشێتی و پێکەوەژیان.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 04-03-2024 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە گلین مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كرد، لە دیدارەکە مایڵز ستایشی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ قووڵكردنەوەی ئەم پەیوەندییە خستەڕوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق بڵاوکردەوە:
• لە دیدارەکەدا تاوتوێی پرسی سەختیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بەبێ بەشداریی سەرجەم پێکهاتەکان کرا، لەبەرئەوەی هەڵوەشاندنەوەی کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لێدانە لە پرسی هاوبەشێتی و پێکەوەژیان.
• هەرێمی کوردستان بەردەوام پێداگیریی لەسەر پێکەوەژیان کردووە، بەوپێیەی یەکێکە لەو بنەما سەرەکییانەی کە بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا لەسەری بوونیاد نراوە.
• پێکهاتەکان بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی کوردستان و لەبەر توندیی کێبڕکێکان ڕەنگە بەبێ بوونی کۆتا نەتوانن نوێنەرایەتیی خۆیان لە پەرلەمانی کوردستان دەست بخەن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی لە عێراق لە دیدارەکەدا باس کرا، سەرۆک بارزانی گوتی: ئەمە پرسێکی نیشتمانییە و پەیوەستە بە سەرجەم پێکهاتەکان و پێویستە لەم ڕوانگەیەوە درک بە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
15 خولەک لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
میری ئێزدییەكان داوای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال لە سوودانی دەكات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەجخوازان لە حەجکردنی بازرگانی ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کلیلی یەکەم خانووی پێشکەش بە خێزانێکی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە 600 پاکێجی جلوبەرگی زستانە دەگەیەنرێتە زیانلێکەوتووانی لافاو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئاڤێستا ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە





