
دابەشکردنی نەوتی سپی. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق نەوتی سپی بۆ سنووری پارێزگای هەولێر دابین دەکات، قایمقامی هەولێریش لەمبارەیەوە دەڵێت 'عێراق زیاتر لە 15 ملیۆن لیتر نەوتی بۆ ناردووین، بەڵام ئەم بڕە زۆر کەمە'.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: عێراق 15 ملیۆن و 800 هەزار لیتر نەوتی بۆ سنووری هەولێر ناردووە، بەڵام ئەم بڕە زۆر کەمە و بەشی هەموو سنوورەکە ناکات، بۆیە لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشی دەکەین.
قایمقامی هەولێر دەڵێت: لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە یەکەم جارە عێراق نەوتی سپی بۆ سنووری ئێمە دابین دەکات، بۆیە چاوەڕوانین بڕێکی زیاتر بنێرێت.
زانیاری زیاتر: لەو بڕە نەوتەی عێراق دابینی کردووە، 100 لیتر بە هەر خێزانێک دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای زستانەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوتی سپی بەسەر ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شارەکان دابەش کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ترەمپ: هەرێمی دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
3 کاتژمێر لەمەوپێش
به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات