پارتی: هەوڵدەدرێت لەدوو هەفتەدا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووک كارا بكرێت
- کوردستان
- 2024-03-04
ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکووک کۆبوونەوە، باس لەوەدەکەن "هەوڵدەدەن لەماوەی دوو هەفتەدا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کارا بکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 04-03-2024، شاندێکی لقی سێی پارتیی دیموکراتیی کوردستان لە کەرکووک سەردانی مەڵبەندی دووی یەکێتیی لەو شارە کرد.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند مەلا مەحموود، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک ڕایگەیاند: "هەوڵدەدەین لەداهاتوودا کاری جددی بکەین پێکەوە، قسەمان لەسەر ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کرد تا هەوڵبدەین کارا بکرێتەوە، ئێمە لەگەڵ هەموو حیزبە کوردستانییەکان پێکەوە بین و هەماهەنگی هەبێت لەنێوانمان، هاوڕاین لەسەر ئەوەی پێویستە نێوماڵی کورد ڕێکبخەین".
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی گوتی: لە کۆبوونەوەکەی دوێنێدا لایەنە سیاسییەکانی براوەی هەڵبژاردنی کەرکووک پێشنیازەکانیان لەبارەی چۆنیەتی پڕکردنەوەی پۆستەکانی کەرکووک پێشکەشی سوودانی کردووە، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش خوێندنەوەیان بۆ دەکات، چاوەڕێش دەکرێت سوودانی لە چەند رۆژی داهاتوودا بە جیا لەگەڵ هەموو لایەنەکان کۆببێتەوە.
زانیاریی زیاتر: هەوڵدەدرێت لەماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووک كارا بكرێت و كارەكان بكەوێتەوە سەر رێچكەی خۆی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکێک لە هەولێر ڕۆژانە تەنیا چوار کاتژمێر کارەبایان هەیە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی زاخۆ هەوڵدەدات ناوی بچێتە كتێبی گینسەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە کەرتی نەوت و غاز ئەنجامدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکێک لە هەولێر ڕۆژانە تەنیا چوار کاتژمێر کارەبایان هەیە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی زاخۆ هەوڵدەدات ناوی بچێتە كتێبی گینسەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ لە جۆرێک سزای سەر ئۆتۆمبێل خۆش دەبێت





