
دیمەنی هاندەرانی یانەی زاخۆ
ئاڤا نیوز
بەهۆی زۆری ژمارەی ئەو دەنگانەی لە ڕاپرسییەكەی فیفا بەدەستیهێناوە، یانەی زاخۆ هەوڵدەدات ناوی بچێتە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان.
وێنە گەورەكە: دەستنیشانكردنی هاندەرانی یانەی زاخۆ وەك باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهان، دەسكەوتێكی ئاسایی نەبوو، بەڵكو بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە، زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار كەس لە بەرژەوەندیی یانەکە دەنگیان داوە كە بەپێی هەڵسەنگاندنەكانی فیفا دەكاتە 13 ملیۆن خاڵ، ئەوەش جاری یەكەمە لە مێژووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان كە خەڵاتێكی فیفا بەو ژمارە زۆرەی دەنگە بەدەستبهێنرێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی حاجی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی زاخۆ بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئێستا كار لەسەر هەنگاوێكی دیكەی گرنگ دەكەین كە بۆ ناوی زاخۆ و یانەكەمان گرنگە، ئەویش دوای بەدەستهێنانی زۆرترین ژمارەی دەنگ كە لە مێژووی فیفا تۆمار نەكرابوو، هەوڵدەدەین ناوی یانەی زاخۆ بچێتە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا ڕۆڵی كاریگەر و سەرەكیی هەبوو لە كۆكردنەوەی سەدان هەزار دەنگ لەماوەی هەڵمەتی كۆكردنەوەی پشتیوانی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ لەڕێگەی هەڵدانی خێمە و پاسی گەڕۆك و پێدانی خەڵاتی گرانبەها بەڕێگەی تیروپشك بەو كەسانەی لە هەڵمەتەكە بەشداربوون.
زانیاریی زیاتر: لە ڕیزبەندەكەی فیفا بۆ دیاریكردنی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهان، زاخۆ بە كۆكردنەوەی زیاتر لە 13 ملیۆن خاڵ لە پلەی یەكەمە و ئەلیخاندرۆ سیگانۆتۆی ئەرژەنتینی بە كۆكردنەوەی سەرووی حەوت ملیۆن خاڵ لە پلەی دووەمە و مانۆلۆ ئێل بۆم دۆندۆ بە كۆكردنەوەی زیاتر لە سێ ملیۆن خاڵ لەپلەی سێیەمە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە ڕواندز تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران دەکرێت
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ کۆتاییهێنانی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا لووتکەی سێ قۆڵی بەڕێوەدەچێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر: خودایە عێراق لە گەندەڵکاران بپارێزە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دوادەخات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە ڕواندز تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران دەکرێت
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ کۆتاییهێنانی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا لووتکەی سێ قۆڵی بەڕێوەدەچێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر: خودایە عێراق لە گەندەڵکاران بپارێزە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دوادەخات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن





