ئاڤا نیوز
دۆزینەوەی گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە سنووری شارۆچكەی حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركووك ئاشكرا دەكرێت و گومان دەكرێت ڕووفاتی ئەو پێشمەرگانەی تێدا بێت كە بەدیلی كەوتنە دەست چەكدارانی داعش و شەهید كران.
وێنە گەورەكە: ژمارەیەكی بەرچاو لەو پێشمەرگانەی كە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ساڵانی 2014 و 2015 بەدیل گیران، لەلایەن ڕێکخراوەكەوە بردران بۆ قەزای حەویجە، بۆیە گومان دەكرێت هەر لە سنووری ئەو قەزایەش شەهید كرابن و لە گۆڕی بە كۆمەڵدا ژێرخاك خرابن.
لێدوانی فەرمی: د. یاسەمین مونزر، بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە پزیشکی دادی عێراق بە دەروون مەلا ناجی پەیامنێری ئاڤا میدیای لە بەغدا ڕاگەیاند: لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکووک گۆڕێکی بە کۆمەڵمان هەڵداوەتەوە 17 ڕووفاتی تیادایە و گومان دەکەین پێشمەرگە بن و بۆ ئەو مەبەستە بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان نموونەی پشكنینمان لە کەسوکارەکانیان لە پارێزگای هەولێر وەرگرتووە و بەراوردیان دەكەین بۆ ئەوەی ناسنامەكانیانمان بۆ ئاشكرا بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2018 گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە گەڕەكی پیشەسازیی قەزای حەویجە دۆزرایەوە و بەپێی ناسنامەكانیان دەركەوت كە سیانیان كوردن و پێشمەرگە بوونە و ئەوەی دیكەیان هاووڵاتییەكی بە نەتەوە عەرەب بوو، هەر چواریان لەلایەن چەكدارانی داعشەوە شەهید كرابوون و خرابوونە گۆڕێكی بە كۆمەڵەوە.
ئەمەش بزانە: لە 2015-01-30، تیرۆریستانی داعش هێرشێكی فراوانیان بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە ئەنجامدا و شەڕ و پێكدادانی سەخت ڕووی دا، لە ئەنجامدا ژمارەیەك پێشمەرگە لەلایەن چەكدارانی ڕێكخراوە تیرۆریستییەوەكە بەدیل گیران و دواتر لەنێو قەفەز لەنێو بازاڕی قەزای حەویجە بە ئامادەبوونی دانیشتووانی قەزاكە نمایش كران و تۆماری ڤیدیۆییان بڵاو بووەوە، دوای ئەو تۆمارە ڤیدیۆییە ئەو ژمارە پێشمەرگەیە بێسەروشوێن بوون.
باكگراوند: شەڕی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعش لە ناوەڕاستی ساڵی 2014ـەوە دەستی پێكرد و تا كۆتایی ساڵی 2017 بەردەوام بوو، لە ئەنجامی شەڕەكەدا زیاتر لە 1500 پێشمەرگە شەهید بوون و نزیكەی 10 هەزار پێشمەرگەی دیكەش زامدار بوون، ئەمە جگە لە بێسەروشوێن بوونی دەیان پێشمەرگەی دیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سەرما دەشکێت و بارانبارین 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا نرخی زێڕی دابەزاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا هەنگاوەکانی پێدانی وڵاتینامەی بە هاووڵاتیانی کورد دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ لە ژێر گەمارۆیەکی سەختدایە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نوێی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات




