کریستیانەکان داوای دوورخستنەوەی گرووپە میلیشیاکان لە دەشتی نەینەوا دەکەن
- کوردستان
- 13 شوبات
ئاڤا نیوز
پێکهاتەکانی کریستیان لە پێناو دەستەبەرکردنی مافەکانیان، بە هاوبەشی چەند داواکارییەک ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەکەن.
یاداشتی فەرمی: پێکهاتەکانی کریستیان بە ناوی داواکارییەکانی پێکهاتەی مەسیحی، یاداشتێکیان ئاراستەی هەر یەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی دادگای فیدراڵی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان، سەرۆکی کوتلەکانی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیان کرد، بۆ ئەوەی گرووپە میلیشیاکان لە دەشتی نەینەوا دوور بخرێنەوە و ماددەی 140 جێبەجێ بکرێت.
لە لایەکی دیکەوە: پێکهاتەکان جەخت لە پاراستنی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتیی و جێبەجێکردنی بنەماکانی دیموکراسی و ئازادیی ئاینیی لە عێراق دەکەنەوە، وەک ئەوەی لە دەستووری هەمیشەیی عێراق و ڕێککەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتووە، کە عێراقیش ئەندامە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
زانیاری زیاتر: کریستیانەکان داوای کشاندنەوەی گرووپە میلیشیاکان لە دەشتی نەینەوا و گوند و ئاواییەکانی کریستیان و ئێزدینشین دەکەن. لە هەمانکاتدا، دۆسییەی ئەمنیی ناوچەکان ڕادەستی خەڵکی ڕەسەن بکرێتەوە لە پێناو زامنکردنی ئاسایسی ناوچەکە و دوورخستنەوەی دەستی میلیشیاکان لە دەستوەردان لە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا کریستیانەکان داوای هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن، بۆ ئەوەی پێکهاتەی کریستیان بتوانێت نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی خۆی بکات، هاوکات داوای جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستووری عێراقی دەکەن، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە دیموگرافیا و مێژووی ناوچەکانیان بکەن.
چارەسەرەکان: کریستیانەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان داوا دەکەن بە ڕاوێژ لەگەڵ مەرجەعە ئایینی و سەرۆکی کەنیسەکان، یاسایەکی تایبەت بە باری کەسێتیی پێکهاتە ئایینییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیسلام دەربکەن، لەوانە کریستیان، ئێزدی، سابیئەی مەندائییەکان، بۆ پارێزگاری لە مافی پێکهاتەکان و زامنکردنی سەربەخۆیی لە کاروبارە ئایینییەکانیاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت