
وێنەی پێشمەرگەیەک و ئاڵای کوردستان لەگەڵ چەند پارچە زەوییەک
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، دوای بریاری ئەنجوومەنی ژمارە 242 لە 2024-03-27، نووسراوی گشتاندنی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 7820 لە2024-06-12، تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەکان و خانەنشینان بە پێی ڕێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2024، زەوی بەسەر ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە گەڕی دووەمی پڕۆسەی ناردنی ناوەکان لە کۆی 18 هەزار و 879 ناوی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە کە بە دوو وەجبە ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانیمان کردووە، 9 هەزار و 165 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە، فەرمانی تەرخانکردنی زەوییان بۆ دەرچووە.
ژمارەکان وادەڵێن: زەوییەکان بەمشێوەیە دابەشی سەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کراوە:
- سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 114 ناو.
-سنووری پارێزگای هەڵەبجە 18 ناو.
-سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین490 ناو.
-سنووری پارێزگای سڵێمانی 627 ناو.
-سنووری پارێزگای هەولێر 3899 ناو.
-سنووری پارێزگای دهۆک2413 ناو.
-سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 48 ناو.
-سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 1544 ناو.
زانیاری زیاتر: پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامی دەبێت و بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە، کە تاکوو ئێستا فۆرمەکانیان تەواو نەکردووە پەلەبکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە ڕێکوپێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و هاوکارمان بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بۆ ئیسرائیل و ئێران: ئێستا کاتی ڕێککەوتنە
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی ئێران داوای خۆپیشاندان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت