
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک ڕووفاتی شنگال و ناحیەی حەمام عەلیل لە سنووری پارێزگای نەینەوا، دوای ئەوەی پشکنینی DNAیان بۆ کرا و ناسنامەیان ناسراوەتەوە، ئەمڕۆ لە فەرمانگەی پزیشکیی دادوەری عێراق ناوەکانیان ئاشکرا دەکرێت و ڕادەستی کەسوکارییان دەکرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە تشرینی دووەمی 2018 بڵاوکرایەوە، زیاتر لە 200 گۆڕی بەکۆمەڵ هەن کە پاشماوەی 12 هەزار ڕووفاتیان تێدايە لەو ناوچانەی کە پێشتر لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکرابوون لە عێراق، لەوانەش لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین و ئەنبار.
لێدوانی فەرمی: یاسەمین مونزیر، بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە فەرمانگەی پزیشکیی دادوەری عێراق بۆ ئاڤا میدیا گوتی:
- لە مانگی ئازاری ساڵی 2019ەوە 696 ڕووفات لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی شنگال و 102 ڕووفاتی تاکە کەسی لەسەر داوای کەسوکاریان هەڵدراونەتەوە.
- ڕووفاتەکان پشکنینی DNAیان بۆ کراوە و 243 ڕووفاتیان بە شەش قۆناغ ڕادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە.
- لە قۆناغی حەوتەمدا 32 ڕووفاتی دیکەی شنگال و لە یەکەمین قۆناغیشدا 21 رووفاتی حەمام عەلیل دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ کرا و ناسنامەیان ناسراونەتەوە، ئەمڕۆ ناوەکانیان ڕادەگەیێنین و هەفتەی داهاتوو ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
40 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: بەڵگەکان دەریدەخەن تەرمە دۆزراوەکە تەرمی ئاڤێستایە






