گۆڕانکاری لە مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکات و نزیکەی 500 هەزار مووچەخۆر دەگرێتەوە
- بزنس
- 13 شوبات
دیناری عێراقی - محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای خانەنشینانی مەدەنی، گۆڕانکاری لە مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکات و نزیکەی 500 هەزار مووچەخۆر دەگرێتەوە. لە هەفتەی داهاتووەوە سەرجەم وەزارەت و دەستەکان ڕادەسپێردرێن هاوتاکردنەکە دەستپێبکەن، هاوکات هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی نوێی سەربازیش دەستپێدەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دانیشتنێک لەنێوان تیمی تەکنیکی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە کە چووبوونە بەغدا لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی دیکەی وەزارەت کراوە، سەرنج و تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق باسکراون، لەبارەی هاوتاکردنی ناونیشانی وەزیفی و پلەی وەزیفی فەرمانبەرانی کوردستان و عێراق، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە مووچەی زۆربەی فەرمانبەران و گۆڕانکارییەکە نزیکەی 500 هەزار فەرمانبەران دەگرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، شەش پلە گۆڕانکاری زۆر لە مووچەیان دەکرێت، ئەوانەی پلەیان بەرزە، پلە یەک و دوو و سێ، مووچەیان کەم دەبێتەوە، ئەوانەی پلەشیان نزمە، هەشت و نۆ و دە مووچەیان زیاد دەکات. پلەکانی دیکەش گۆڕانکاری لە مووچەیان دەکرێت، بەڵام گۆڕانکارییەکە کەمە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردراون لە هەفتەی داهاتووەوە هاوتاکردنەکە دەستپێبکەن.
لەلایەکی دیکەوە: هەرێمی کوردستان پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی لەگەڵ بەغدا باس کردووە و گفتوگۆی جددی لەسەر کردووە و داوا لە وەزارەتی دارایی عێراق کراوە ئەم پرسەش چارەسەر بکات کە لە ساڵی 2016ەوە بەهۆی نەبوونی تەرخانی دارایی پلەبەرزکردنەوەی زۆربەی فەرمانبەران لە کوردستان ڕاگیراوە کە ژمارەیان 330 هەزار فەرمانبەرە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی دارایی عێراق لە بەرامبەر ئەو داوایەی شاندی هەرێمی کوردستان، داوای یەکخستنی پلەی وەزیفی کردووە کە بەپێی یاسای ژمارە 19ی ساڵی 2024، سەرەتا پلەکان ڕێکبخرێن ئینجا دەست بە پلەبەرزکردنەوە بکرێت.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: هەردوولا ڕێککەوتوون پێکەوە کار لەسەر ڕێکخستنەوەی ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەران بکەن کە سەرجەم فەرمانبەران دەگرێتەوە و ژمارەیان 552 هەزار فەرمانبەرە، بەڵام مەرج نییە ناونیشانی هەموویان بگۆڕێت. بۆنموونە هەندێک ناونیشان هەیە لە عێراق هەیە و لە کوردستان نییە، بەپێچەوانەوەش هەندێک ناونیشانی فەرمانبەر لە کوردستان هەیە و لە عێراق نییە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی یاسای ژمارە 19ی ساڵی 2024، مەرجی سەرەکی بۆ دیاریکردنی ناونیشانی فەرمانبەر بڕوانامە و ساڵانی خزمەت دەبێت.
بە تەنیشت ئەم هەواڵەوە: دوای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان، لە وەزارەتی پێشمەرگە پێنج هەزار و 600 کەس لە پێشمەرگە و فەرمانبەر خانەنشین دەبن و لە مانگی شوباتەوە مووچەکانیان بەپێی گۆڕانکاری نوێ وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ڕفاندنی گەنجێکی چەمچەماڵ لەلایەن هێزەکانی یەکێتی
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆخی ئارام قادر دوای پێنج مانگ لە زیندان ئاڤا؛ ئاشکرای دەکات
- بیروڕا
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا پاساوی سوودانی و تەیف سامی بۆ نەناردنی مووچەی مانگی نۆ ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 10 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نۆ ڕەوانەی بەغدا دەکرێت





