
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان ئەمساڵ پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی لەگەڵ حکومەتی عێراق باس کردووە و داوای کردووە ئەم بابەتە چارەسەر بکرێت، کە لە ساڵی 2016ەوە بەهۆی نەبوونی تەرخانی دارایی ڕاگیراوە.
وێنە گەورەکە: هاوکات لەگەڵ گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە کە ڕێککەوتنی لێ کەوتەوە و شاندەکانی تریش کە دواتر چوون، هەرێمی کوردستان مەلەفی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان باس کردووە و گفتوگۆی جددییان لەسەر کردووە.
زانیاریی تایبەت: شاندی هەرێمی کوردستان داوایان کردووە ئەم بابەتە چارەسەر بکرێت کە لە ساڵی 2016 ەوە بەهۆی نەبوونی تەرخانی دارایی پلەبەرزکردنەوەی زۆربەی فەرمانبەران لە کوردستان ڕاگیراوە، ئاڤا زانیویەتی ئەو کەسانەی لەو نۆ ساڵە پلەیان بەرزنەکراوەتەوە ژمارەیان 330 هەزار فەرمانبەرە.
وەڵامی بەغدا: وەزارەتی دارایی عێراق ئەم داواکارییەی ڕەت نەکردووەتەوە، بەڵام وەکو هەنگاوی یەکەم داوای یەکخستنی پلەی وەزیفی کردووە بەپێی یاسای ژمارە 19ی ساڵی 2024، سەرەتا پلەکان ڕێکبخرێن، ئینجا دەست بە پلەبەرزکردنەوە بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی یاساکە حکومەتی عێراق دەبێت ناونیشانی فەرمانبەرانی خۆیشی ڕێکبخاتەوە، لەبەرئەوەی کەموکوڕی لە پلەی وەزیفی فەرمانبەرانی خۆیشیان هەیە، واتا ڕێککخستنەوەی پلەی وەزیفی مەرجی عێراق نییە بۆ کوردستان و ڕێککەوتوون بە هەماهەنگی یەک و هەر یەکێکیان لەلایەن خۆیەوە ئەم بابەتە چارەسەر بکەن.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: هەرێمی کوردستان و بەغدا ڕێککەوتوون پێکەوە کار لەسەر ڕێکخستنەوەی ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەران بکەن کە سەرجەم فەرمانبەران دەگرێتەوە و ژمارەیان 552 هەزار فەرمانبەرە، بەڵام مەرج نییە ناونیشانی هەموویان بگۆڕێت. بۆنموونە هەندێک ناونیشان هەیە لە عێراق هەیە و لە کوردستان نییە، بەپێچەوانەوەش هەندێک ناونیشانی فەرمانبەر لە کوردستان هەیە و لە عێراق نییە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتەکانی ڕاسپاردووە دیراسەتی ئەو پلە وەزیفانە بکەن بەپێی یاسای ساڵی 2024، لیستێک دروست دەکرێت بۆ بەراودکردنی ناونیشانە وەزیفییەکانی کوردستان لەگەڵ عێراق بۆ ئەوەی دواتر یەک بخرێن. بەمەش مووچەی سەرجەمیان گۆڕانکاری بەسەردا دێت کە هەندێک لە مووچەخۆران مووچەکانیان کەم دەبێتەوە و بەشێکی دیکە مووچەکانیان زیاد دەبێت، هاوکات ئیمتیازاتەکانی دیکەشیان دەگۆڕێت.
پێدراوە یاساییەکان: بەپێی یاسای ژمارە 19ی ساڵی 2024، مەرجی سەرەکی بۆ دیاریکردنی ناونیشانی فەرمانبەر بڕوانامە و ساڵانی خزمەت دەبێت.
قووڵتر: لەبارەی پلەبەرزکردنەوەش کەژمارەیان 330 هەزار فەرمانبەرە، ئەگەر پرۆسەکە کۆتایی بێت و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، مووچە و ئیمتیازاتی سەرجەمیان زیاد دەکات، بەڵام ئەم پرۆسەیە ئاڵۆزە و کاتێکی زۆری دەوێت، بۆیە بەشێک نییە لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ ئەمساڵ، بە هەموو ئەگەرەکان جێبەجێکردنی دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.
لەلایەکی دیکەوە: هاوتاکردنی ژمارە و ناونیشانی وەزیفی پەیوەستن بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران کە نزیکەی 500 هەزار مووچەخۆر دەگرێتەوە و لە هەفتەی داهاتووەوە سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە ڕادەسپێردرێن هاوتاکردنەکە دەستپێبکەن، هەروەها هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی نوێی سەربازیش دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو نووسراو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
زێڕینگەرێک: لە شەقام و كۆڵانەكان كڕین و فرۆشتن بە زێڕ و زیو دەکرێت
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوەکانی ئامادەکردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەستیان پێ کرد
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەی جیهانی نرخی زێڕ و زیو و نەوت ڕووی لە دابەزینە





